P̶-8

65 9 2
                                    

دوای ئەوەی گەیشتە پێش ماڵەوە لە نێو سەیارەکە دابەزین

جیمین: ئێوە برۆن من جانتاکە دەهێنم

ئەلێنا: باشە، دەی دادە ئێستا دایک و باوکم چاوەڕێت دەکەن

ئەلێنا و جێسی سەرەتا چوونە ژوورەوە و کی و جیمینش
لە دوایاندا هاتنە ژوورەوە، ئافرەتێک و پیاوێک لە ناوەڕاستی هۆڵەکە وەستابوون تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 45 ساڵان دەبوو
بێگومان ئەوان دایک و باوکی جێسی و ئەلێنا بوون

هوانگ: کچەکەم بەخێربێیتەوە

زۆر بە ئارامی قسەی کرد و چووە پێش جێسی و لە باوەشی کرد
ئەوان ساڵێک و 8 مانگە لە دەرەوەی وڵات بوون بۆیە، نەیانتوانییوە سەردانی جێسی بکەن دوای ئەوەی ئەلێنا هەواڵی پێدان کە جێسی لە نەخۆشخانە دەردەچێت ئەوانیش بۆ ڕۆژی دواتر هاتنەوە کۆریا

جێسی: سوپاس باوکە

هوانگ دوور کەوتەوە و ڕوخساری جێسی لە نێوان دەستەکانی دانا

هوانگ: ئێستا باشیت وایە؟

هوانگ یەکێک بوو لەو باوکانەی زۆر گرنگی بە دو کچەکەی دەدا
تەنانەت وەک هاوڕێیەکیش بووە لەگەڵیان بەردەوام گرنگی پێداون
بە تایبەتی جێسی لەوکاتەوەی کە سویۆن بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا زۆر زیاتر گرنگی پێدەدا، ئەو باوکێکی باشە

جێسی: من باشم باوکە، من ئێستا زۆر باشم بە تەواوەتی

هوانگ: هیوادارم کە وابێت

زەردەخەنەیەکی گەرمی بۆ کرد و ماچێکی نێو چەوانی کرد و دوور کەوتەوە، خاتوو دیانا لە دوای دوورکەوتنەوەی هوانگ لە جێسی چووە بەردەمی و بە توندی باوەشی لێدا

دیانا: کچە جوانەکەم بەخێربێیتەوە بۆ ماڵەکەمان

جێسی: سوپاس دایکە گیان

ئەلێنا: بۆ بەو شێوەیە ئێمەتان بە پێوە هێشتۆتەوە دەی دانیشن

هوانگ و دیانا و جێسی و ئەلێنا دانیشتن بەڵام کی و جیمین هێشتا
بە پێوە مابونەوە

ئەلێنا: بۆ دانانیشن؟

جیمین: با ئێمە بڕۆین

کی: بەڵێ پێویستە بڕۆین هەروەها قاوەخانەکە تەنها یەک کارمەندی لێیە

هوانگ: باشە سوپاستان دەکەم

کی: شایەنی نییە، بە هیوای کاتێکی خۆش

دیانا: بۆ ئێوەش

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 07, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Where stories live. Discover now