P̶-3

38 8 13
                                    

بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری بەرز کردەوە و سەیری
کی کرد

تایهیۆنگ: من دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو.....

کی: چی؟

تایهیۆنگ: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو، دەمەوێت دوبارە
کانی ببینم ڕێگری بکەم لە مردنی

ئەلێنا: نەخێر تۆ ناتوانیت ڕێگری بکەیت لە مردنی کانی
تەنانەت ئەگەر ڕێگری بکەیت لە ڕۆیشتنیشی ناتوانی ڕێگری بکەیت لە مردنی

تایهیۆنگ: هەرچێک بێت من دەمەوێت دوبارە کانی ببینم

کی: بەڵام ئەوە یاسای هەیە تایهیۆنگ

تایهیۆنگ: چی یاسایەک؟

کی: ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ ڕابردوو ناتوانی ڕێگری بکەیت لە مردنی کانی، هەرچەندە بە قورسیش هەوڵی لەسەر بدەیت
ناتوانی ڕێگری بکەیت لەوەی کانی بمرێت، هەرچەندە دەستکاری ڕابردوو بکەیت ئێستا بە هیچ شێوەیەک ناگۆڕێت

ئەلێنا: هەروەها تۆ کاتێکی دیاری کراوت هەیە بۆ ئەوەی کانی
ببینیت

تایهیۆنگ: چی؟

ئەلێنا: بەڵێ، تۆ دەبێت لەسەر هەمان ئەو کورسیە دابنیشیت
کە ئافرەتە جل سپیەکە لەسەری دانیشتووە

تایهیۆنگ: تۆ مەبەستت تەرماییەکەیە؟!

ئەلێنا: بەڵێ

جیمین: تەرمای چی؟ چۆن تایهیۆنگ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو؟!!

ئەلێنا: ئافرەتەکە ڕۆژی یەکجار دەچێتە دەست شۆرەکە
بەرلەوەی بگەڕێتەوە تۆ دەبێت لەسەر کورسیەکە دابنیشیت من قاوەیەکت بۆ تێدەکەم هەر لەگەڵ تێکردنی قاوەکە، تۆ دەچیتەوە ڕابردوو دەبێت بگەڕێتەوە 'بەر لەوەی قاوەکە سارد بێتەوە'
هەروەها نابێت لەسەر کورسیەکە هەڵبستیتەوە تاکو کاتەکەت
تەواو دەبێت

تایهیۆنگ: چی ئەگەر وانەکەم؟

کی: تۆ دەبیتە تەرمای

تایهیۆنگ: چی؟! دەبمە تەرمایی؟

ئەلێنا: بەڵێ ئەو ئافرەتەی کە لەوێ دانیشتووە ئەویش گەشتی کاتی
کردووە بۆ ڕابردوو بەڵام یاساکانی جێبەجێ نەکردووە بۆیە
بووەتە تەرمایی

جیمین: تایهیۆنگ هەر بەڕاستی دڵنیایت لەوەی بگەڕێتەوە ڕابردوو؟

تایهیۆنگ: بەڵێ زۆریش دڵنیام

کی: بەڵام لە بیرت بێت ' هەرچەندە بە قورسیش هەوڵبدەیت و ڕابردوو بگۆڕیت ئێستا بە هیچ شێوەیەک ناگۆڕێت'.

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Where stories live. Discover now