P̶-1

192 15 20
                                    

لە ڕۆژە ساردەکانی وەرزی پایز
ئەمە یەکەم بارانی وەرزی پایزە شەقامەکانی تەركردووە
بۆنی باران شارەکەی گرتۆتەوە لە دوای هاوینێکی
دورودرێژ، منداڵەکان چەندیان پێخۆشە و لە بەردەم بارانەکە
یاری دەکەن گەورەکانیش بەهەمان شێوە
ئیتر کاتی هاتووە بە پۆشینی جلوبەرگی تایبەت بە
وەرزی پایز

بەڵام مانای ئەوە نییە ژیان گۆڕا بۆ شێوەیەکی دیکە

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممەیە
وەک هەموو جارێک کچێکی هەرزەکار لە شاری ولسان هاتەوە بۆ بوسان هەموو دوشەممەیەک ئەو دێتە بوسان
دوای ئەوەی گەیشتە ئۆفیسی براکەی لە دەرگایدا و چووە ژوورەوە
زەردەخەنەیەکی جوانی کرد و چووە لای براکەی و
لە باوەشی کرد

کانی: سڵاو کاکە

تایهیۆنگ: بەخێربێیت

کانی لێیدوورکەوتەوە و سەیری کرد

کانی: جاری پێشوو من هاتم تۆم نەدۆزیەوە، سکرتێرەکەشت گوتی کە هەر لێرە بویت.

تایهیۆنگ: من چوبووم بۆ قاوەخانەکەی ئەوبەر لەوێبووم

کانی:بەڕاست؟، باشە کەواتە

تایهیۆنگ: بۆ لێرە وەستاوی دانیشە

سەیری کانیی کرد و دواتریش دەستی بۆ سۆفاکەی پێشی درێژ کرد و دوبارە دەستی بە کارکردن کردەوە

کانیش لە پێش تایهیۆنگ دانیشت بە هەردوو دەستی شانی جانتاکەی گرتبوو، دودڵ بوو لەوەی کە دوبارە هەمان قسە بکاتەوە
یاخود نا، هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دەستی بە قسەکردن کرد

کانی: کاکە، ئایا بڕیارت داوە بە گەڕانەوە بۆ ولسان؟

تایهیۆنگ: نەخێر من ناگەڕێمەوە

ئەوە قسەی هەموو کاتێکی تایهیۆنگە ئەو سوورە لەسەر ئەوەی
کە نەگەڕێتەوە بۆ ولسان، بێگومان هۆکاری هاتنی کانی هەموو هەفتەیەک بۆ ڕازیکردنی براکەیەتی کە بگەڕێتەوە

کانی: تکایە، دایک و باوکیشم بیری تۆ دەکەن منیش زۆر بیری تۆ دەکەم دەمەوێت کە بگەڕێیتەوە

تایهیۆنگ: کانی من ناگەڕێمەوە بۆ ولسان من لێرە دەمێنمەوە

سەری بەرز کردەوە و سەیری کانی کرد خەمباری بە ڕوخساری کانیەوە دیاربوو

تایهیۆنگ: تۆ دەتەوێت من بگەڕێمەوە فرۆشگاکەی ئەوێ بەڕێوە ببەم و تۆش ئازاد بیت، من لێرە کاری خۆمم هەیە کانی بۆیە ناگەڕێمەوە

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Where stories live. Discover now