P̶-7

44 11 18
                                    


هەفتەیەک تێپەڕیووە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە
کە جێسی دەگەڕێتەوە ماڵەوە، دوای دوو ساڵ بۆ کۆتا جار دەتوانێت
لەوێ دەربزای ببێت دکتۆرەکان پێیان وایە ئەو باشبووە
بەڵام نەخێر، ئەو تەنها بە ڕوکەش باشە ئەو هێشتا لە ناو ناخیدا
ڕوخاوە کەس نایبینێت هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیان، ئەو تەمەنی 22 ساڵە بەڵام تاکو ئێستاش نەیتوانیووە خەونەکەی بە دی بهێنێت، دەیەوێت دوبارە دەست بکاتەوە بە ژیان بۆ ئەوەی خەونەکەی بە دی بهێنێت ئەو خەونەی لە منداڵییەوە هەیەتی

بوون بە پزیشکی دەروونی

بەڵێ جێسی خەونی ئەوەیە ببێتە دکتۆری دەروونی
چارەسەری کەسە نەخۆشەکان بکات یارمەتیان بدات بەڵام ئەو ئێستا بە تەواوی سوورە لەسەر بە دەست هێنانی خەونەکەی
چونکە دەزانێت ژیانی کەسێک کە توشبووی بە نەخۆشی دەروونی هەبێت چەند سەختە چونکە ئەو خۆی وای بەسەر هاتووە
چەندەها نەخۆشی دیکە هەیە کە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵیشە لە نەخۆشخانەی دەروونی دەمێنێتەوە بەڵام ناتوانن باش ببنەوە
چونکە هەوڵیان بۆ نەداوە بە سەریدا زاڵبن
بەڵام، جێسی هەوڵیدا ئەویش سەرکەوتوو نەبوو بەڵام توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە ڕزگار بوونی لە نەخۆشخانەی دەروونی، ئەو شتێکی باشی کردووە

پێویستە هەوڵبدەیت ئەگەرنا بەسەرت زاڵدەبێت
ئیتر هەر شتێک بێت

کۆتا بلوسی کردە نێو جانتاکەوەی و جانتاکەی داخست
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا چاوەڕێی هاتنی خوشکەکەی دەکات بێت بۆ لای و بیباتەوە خوشکە بچوکەکەی، لەسەر بێدەکە دانیشت
ئەمە کۆتا جارە کە لێرە دادەنیشێت
ئەو ژوورەی کە ئەوی لێبوو هەموو دیوارەکانی نەخشاندبوو بە وێنەی سویۆن ، بێجگە لە وێنەی دەستگیرانە مردووەکەی کە بە کەوچک دیوارەکەی ڕنی بوو هیچ شتێکی دیکەی لەسەر نەبوو
ئێرە وەک یادگاریەک دەمێنێتەوە، لەوانەیە چەندین نەخۆشی دیکە بێنە ئێرە

جێسی لە بیرکردنەوە قوڵەکانی بوو
بیری دەکردەوە ئەمە کۆتا چرکە و ساتەکانی ژیانیەتی لەم ژوورە
جارێکی دیکە نایەتەوە بۆ ئێرە، ژورێک لە نەخۆشخانەی دەروونی بۆ ئەو یادگاریەکە، یادگاریەکی ناخۆش

دەرگای ژوورەکەی کرایەوە لەلایەن پزیشکەکەیەوە
کە لە ماوەی ئەو دوو ساڵە جێسی ببوە یەکێک لە نەخۆشە تایبەتەکانی ئەو کە زۆرترین گرنگی پێی دەدا
دکتۆر فینکس هەموو شتێکی لە بارەی جێسیەوە دەزانی
جێسی تەنانەت چرکە بە چرکەی ساتەکانی ژیانی بۆ باس کردبوو
وەک خوشک و برایان لێهاتبوو پێکەوە ئەو زۆر یارمەتی جێسی دەدا
خۆشەویستی جێسی کەوتبووە دڵییەوە چونکە کچێک نەبوو وەک نەخۆشەکانی دیکە بێ هیوا بوبێت لە ژیان

د.فینکس: جێسی، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی تۆیە لێرە

جێسی سەیری کرد و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Where stories live. Discover now