Fateful Encounter - 03 -
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. {کـچـەکـەم لـە کـوێـیـە!}
♡︎
«مەبەستت چییە کچەکەمیان بردووە..؟؟»
بە توڕەیی وتت کە سێری بەڕێوبەری دایەنگەکەی کچەکەت
دەکرد بە چاوێکی بکوژانەوە ، ئامادە بووی لە هەر ساتێکابێت
دەست بخەیتە بینەقاقای و بیخنکێنیکاتی تەواو بوونی دایەنگە بوو هاتیت تا کچەکەت بەریتەوە
بۆ ماڵەوە بەڵام ئەوەی چاوەڕێی نەبووی ئەوە بوو بەڕێوبەری
قوتابخانە پێت بڵێت کە کچەکەتیان بردووە«سێرکە خاتوون پێویست بە هاوار کردن نا-»
ئەمیان یەکێك بوو لە مامۆستای کچەکەت بەڵام هەر زوو بێدەنگ
بوو کە بە توڕەیی سێری ئەویشت کرد تاکە شت کە ناچێت بە
مێشکتا کێ بوێری ئەوەی کردووە کچەکەی تۆ بەرێت..؟بە ڕۆژی ڕووناك و لە دایەنگەکەی تەنانەت پۆلیسیشیان ئاگادار
نەکردۆتەوە ئەم بێ ئەقڵانە..!!!«سێرکە خێرا پێم دەڵێی کێ کچەکەمی بردووە یان ئێستا
ئەم شوێنەتان بەسەردا کـاول بـکــــەم!!!!!»♡︎
~Flashback~
«مایکی-کون سێری ئەوێ بکە!!!»
تاکیمێچی وتی و پەنجەی بۆ ئەو منداڵە بچووکە ڕاکێشا کە بەتەنیا
یاری دەکرد لەگەڵ بووکەکە شوشە بچوکەکەی قژە بلۆندیە
درێژەکەی..زەردەخەنەکەی کە بە تەواوی لە دایکی دەچوو مایکی هەستی
بە دڵی کرد چۆن لە خۆشیدا ئاهەنگ دەگێڕێت لە کۆتاییدا ئەوەی
بە دوایدا دەگەڕا دۆزییەوە«تـۆم دۆزیەوە..»
مایکی بە نەرمی لەژێر لێوەکانیەوە وتی چوو بەرەو ئەو کچە
بچووکەی کە لەناو دونیا خەیاڵاویەکەی خۆیدا ون بووە«سڵاو کچی بچووك»
مایکی وتی و خۆی نزم کردەوە تا ئاستی ئەو کچە بچووکەی
بەردەمی تا ئاستی چاوەکانی، کە هەمان چاوەکانی ئەویان هەیە

YOU ARE READING
ғᴀᴛᴇғᴜʟ ᴇɴᴄᴏᴜɴᴛᴇʀ||ᴍɪᴋᴇʏ
Ação~ ڕووبەڕوو بوونەوەی چارەنووسساز ~ دوای ئەوەی بۆت دەرکەوت خۆشەویستەکەت مایکی کاری مەترسی دار ئەنجام دەدات هەموو هەوڵێکت دا کە خۆتی لێ دوور بخەیتەوە و خۆت بشاریتەوە لەو پیاوەی کە هەموو بیر و هۆشی بوو بوو بە تۆ.. بەڵام ژیان پلانی تری بۆت هەبوو ئەوکاتەی...