𝗖 𝗛 𝗔 𝗣 𝗧 𝗔 𝗥 - 𝟬𝟱 -

102 21 28
                                    

Fateful Encounter - 05 -

Fateful Encounter - 05 -

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

{ خـێـزانێـکی تـەواو }

♡︎

شەو و ڕۆژێك تێپەڕیووە بەسەر بردنی مییکای بچووك لەلایەن مایکی
'یەوە، تۆ لە تەواوی ئەم بیست و چوار کاتژمێرەدا بۆ خولاکێکیش بە
ئاسوودەیی هەناسەت نەداوە

هەموو هۆش و خەیاڵت لای کچەکەت بوو،چونکە زۆر باش دەتزانی
مییکا لە لای هەموو کەسێک ئیدارە ناکات و مناڵێکی زۆر بە بڕوو
بیانووە

ئێستا کاتژمێر شەش و سی خوولەکی بەیانیە و تا ئێستاش خەو
نە چۆتە چاوت دڵت زۆر پڕ بوو بیری کچەکەتت دەکرد بەڵام لە
هەمان کاتدا نەت دەویست ڕووبەڕوویی مایکی ببیتەوە

تاکە ئامانجت گەڕانەوەی کچەکەت بوو بەبێ ئەوەی پێویست بکات
قسە لەگەڵ مایکی دا بکەی جارێکی تر..

♡︎

«مایکی دڵنیایی ئەمە کارێکی باش ئەبێت..؟؟»

باجی بە نیگەرانیەوە لە مایکی پرسی کە سەرنجی چاوەکانی تەنیا
لەسەر ئەو ئەپارتمانە بچووکەی پێشیان بوو

«هیچ کات ئەوەندە دڵنیانەبووم،دوای ئەو هەموو ساڵە ئێستا ئەو
دایکی شازادە بچووکەکەی منە،پێت وایە من بتوانم داواکاری ئەو
ڕەت بکەمەوە.!؟"

مایکی بەبێ ئەوەی سەیری ڕووخساری باجی بکات وەڵامی دایەوە کە
بزەیەکی لا لێو لەسەر لێوی نەخشابوو باجی'یش بێدەنگ مایەوە چونکە دەیزانی قسەکردن لەگەڵ دیوار باشترە وەك لە مایکی..

«ئێوە لێرە بمێنەرەوە

مایکی بە تۆنێکی فەرمان دەرانەوە وتی و ئەوانەی لەگەڵی بوون
سەریان نزم کردەوە بەمانای'فەرمانتە' بۆ فەرمانەکەی مایکی

مایکی بە هەنگاوە هێواشەکانی نزیك بوویەوە لە دەرگای خانووەکە
و بە کلیلە جۆکەرەکەی دەستی بە هێواشی کردیەوە،هەناسەیەکی قوڵی
دایەوە و دەرگاکەی بە تەواوی کردەوە..

ғᴀᴛᴇғᴜʟ ᴇɴᴄᴏᴜɴᴛᴇʀ||ᴍɪᴋᴇʏWhere stories live. Discover now