Fateful Encounter - 04 -
{خـۆشـمـەوێـی بـاوکـە..!!}
♡︎
«ببورە خاتوونەکەم ئێمە هیچ شتێکمان پێ ناکرێت دەربارەی بردنی
منداڵەکەت لەلایەن تۆمان'ەوە ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان نییە»دوای ئەوەی شەڕێکی گەورەت بە بەڕێوبەری دایەنگەکەی کچە
بچووکەکەت فرۆشت پێی وتیت کە 'بەڕێز مایکی هات و بردی' وە
تۆش زۆر باش ئەتزانی مایکی کێیەئێستاش وا لە بنکەی پۆلیسی'ت و ئەتەوێ کارێکت بۆ بکەن
کچەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ لای خۆت چونکە باش دەزانی ژیانی
کەسانی وەکو مایکی هەرگیز ئاسایی نییەبەڵام ئەوەی پێیان ڕاگەیاندی ئەوە بوو کە ئەوان ناتوانن هیچ شتێک
بکەن دەربارەی ئەو بابەتە چونکە تۆکیۆ مانجی گانگ بەوان چارە
ناکرێت جا ئێستا بڕۆن و گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە بۆ خاتری
کچێکی بچووك..؟؟هەرگیز ئەو کارە ناکەن«مەبەستتان چییە هیچتان پێ ناکرێت..!!ئەی ئێوە لەم شارە کارتان
چییە بەنە*رەت بن!!من ئەڵێم کچەکەمیان بردووە ئێوە کەڕن!؟
ئـــەڵێـــــم کـــچــــەکــەمیـــان بـــــردووە!!!»بە هەموو هێزی خۆت کێشات بە مێزەکەی پێش خۆت'دا و هاوارت
بەسەر ئەو ئەفسەرەیا کرد کە ئێستا بەبێزاریەوە سێرتەکا وەکو بڵێی
ئەسڵەن ئەوە ئیشی ئەو نەبێت«وەکو پێم وتیت خاتوون تکایە دەنگت نزم بکەرەوە و بەبێ
دەنگی ئێرە جێ بهێڵە ئەگینا ناچارم بە زۆر بتکەمە دەرەوە.»زانیت قسەکردن سودێکی نەماوە بەڵام پێش ئەوەی بڕۆیت هەرچی
ئەو راقی سەر مێزی ئەفسەرەکە بوو شێواندد و رۆشتیتە دەرەوە بە
پەلە«بە نە*رەت بیت ئافرەت!!بەڕێوبەرەکەم ئەم کوژێ ئەی هاوار!!»
بە دەم خۆیەوە وتی کە حاڵی ئەو ئەوراقانەی بینی کە لە دوێنێ شەوەوە
خەریکیانە و ئێستاش هەمووی تێك و مەکان دراوە بەسەر یەکدا
YOU ARE READING
ғᴀᴛᴇғᴜʟ ᴇɴᴄᴏᴜɴᴛᴇʀ||ᴍɪᴋᴇʏ
Action~ ڕووبەڕوو بوونەوەی چارەنووسساز ~ دوای ئەوەی بۆت دەرکەوت خۆشەویستەکەت مایکی کاری مەترسی دار ئەنجام دەدات هەموو هەوڵێکت دا کە خۆتی لێ دوور بخەیتەوە و خۆت بشاریتەوە لەو پیاوەی کە هەموو بیر و هۆشی بوو بوو بە تۆ.. بەڵام ژیان پلانی تری بۆت هەبوو ئەوکاتەی...