Fateful Encounter - 01 -
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. [ مـن کـچێـکـم هـەیـە؟ ]
♡︎
« ئۆی تاکیمیچی بۆچی وا هەناسە بڕکێت تێکەوتووە..؟
دووبارە هیناتا دوات کەوتووە؟ »درەیکن وتی بە سەوتی بەرز کاتێك بینی تایکێمیچی بە هەناسە
بڕکێ بەرەو شوێنی مایکی ڕادەکات بە ڕووخسارێکی ترساوو
پڕ پرسیارەوە« ئاگاداربە مایکی لە میزاجێکی باشدا نییە!! »
درەیکن دیسانەوە بە سەوتی بەرز گوتی بەڵام تازە
تاکیمیچی ڕۆشتبوو♡︎
« مایکی-کنن!!! »
تاکێمیچی بە تووندی دەرگای ئۆفیسەکەی مایکی کردەوە بەڵام ڕەق
لە شوێنی خۆی وەستا کە بینی پیاوێك'ی مردوو لە سەر زەویەکە
کەوتووە و مایکی'یش بەبێ هەستی تەنها لێوەی دەڕوانێ بەڵام بە
خوێنی پیاوەکە دیار بوو کە تەنها تۆزێک پێش ئێستا کوژرابێتمایکی بە ساردی سەری هەڵبڕی و سێری ڕووخساری تاکێمیچی
کرد کە چۆن چاوەکانی لەسەر پیاوە مردووەکە بەستوویەتی« دەتویست شتێك بڵێی تاکیمیچی..؟ »
مایکی بە دەنگێکی گڕ و توند بەڵام هێشتا لەسەرخۆ پرسی کە
چاوەکانی هێشتا لەسەر تاکیمیچی جێگیربوون و چاوەڕێی وەڵام
بووتاکیمیچی سەری هەڵبڕی و سێری چاوە مردووەکانی مایکی کرد
و تفی نێو قورگی بە قورسی قوت دایەوە و ئارەق بە نێو چەوانیدا
دەهاتە خوارەوە نەی دەزانی چی بڵێت و لە کوێ دەست پێبکات« مایکی-کوون..لە ڕاستیدا ئەو شتەی دەمەوێت بیڵێم لەوە دەچێت
بڕوانەکەیت بەڵام سوێند دەخۆم ڕێک لە تۆ دەچوو!!..وە-وە دواتر »تاکیمیچی لە نیوەی قسەکانی وەستا کە هەستی کرد مایکی هێشتا
بەبێ هەستی سێری دەکات وەکو بڵێی تاکیمیچی ئەقڵی لە دەست
دابێت سێری دەکات..تاکیمیچی هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و هەوڵیدەدا ڕێگایەکی گونجاو
بدۆزێتەوە تا شتەکان ڕوون بکاتەوە پێش ئەوەی هاوڕێکەی
وەکو شێت لە قەلەمی بدات« ت-تۆ (نـ/ت) بیرە مایکی...!؟هەمان ئەو کچەی بۆ سێ مانگ
ژوانت لەگەڵی بەست پێنج ساڵ لەمەوبەر..!؟ »تاکیمیچی تێبینی کرد کە سێرکردنەکەی مایکی لە توند و ساردەوە
گۆڕا بۆ چاو تێبڕینێکی نەرم و بە سۆز...بەڵام هەر زوو وەکو خۆی لێ هاتەوە و هێشتا بەبێدەنگی سێری
تاکیمیچی ئەکرد تا قسەی دواتری بکات وە تاکیمیچی بەردەوامی دا« ئەوم بینی لەگەڵ منداڵێکی بچووك،با بڵێم کچێکی بچووك »
تاکیمیچی وتی و سێری کاردانەوەی مایکی کرد کە هێندەی تر
ترسناك بوو ئەو ئەیزانی هاوڕێکەی هۆگری ئەو ئافرەتەیە،ئێستا
گوێ بیستی ئەوە بوو ئەو ئافرەتەی هۆگریەتی منداڵێکی هەیە..!!
هەستی بەوە دەکرد خوێنی دەمار بە دەماری دەکوڵێت لە توڕەییدا
،بەڵام تاکیمیچی بەردەوام بوو لە قسەکردن«وە بڵێ چی مایکی..!! ئەو منداڵە هەمان قژی تۆی هەبوو وەکو
کاتی بچووکیمان بلۆندی بوو!!ڕووخساری بەتەواوی لە تۆ دەچوو!!»تاکیمیچی وتی ئەزانێت ئێستا مایکی وا بیردەکاتەوە قسەکانی
بێ بنەمان و لە خۆیەوە شتی شێتانە دەڵێت..بەڵام کێ دەزانێت لەوانەیە ئەوە منداڵی مایکی بێت!؟ لە کۆتاییدا وەکو
بۆمان دەرکەوت مایکی هۆگری ئەو ئافرەتە بوو شتێکی سەیر نابێت
ئەگەر منداڵەکەشی لە مایکی بێت« مـن کـچـێـکم هـەیـە..!؟ »
♡︎
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. 🏹[ بـەردەوامـە ]🏹
412 words

YOU ARE READING
ғᴀᴛᴇғᴜʟ ᴇɴᴄᴏᴜɴᴛᴇʀ||ᴍɪᴋᴇʏ
Aksi~ ڕووبەڕوو بوونەوەی چارەنووسساز ~ دوای ئەوەی بۆت دەرکەوت خۆشەویستەکەت مایکی کاری مەترسی دار ئەنجام دەدات هەموو هەوڵێکت دا کە خۆتی لێ دوور بخەیتەوە و خۆت بشاریتەوە لەو پیاوەی کە هەموو بیر و هۆشی بوو بوو بە تۆ.. بەڵام ژیان پلانی تری بۆت هەبوو ئەوکاتەی...