PART 2 بەدوای کار ئەگەڕێم

149 20 0
                                    

*لە ماڵی جیمین
بەیانی کاتژمێر ٨ بوو کاتێک چاوەکانم کردەوە
هەستام لەسەر جێگاکەم بەخەواڵوی یەکسەر بۆ گەرماو ..
خۆم شوشت و ڕۆتینی بەیانم کرد و بۆنه سەرنجڕاکێشەکەم لە خۆم دا و چومە چێشتخانە..

جیمین: دایکە چی هەیە بیخۆم؟
د.جیمین: ئۆھ جیمین هەستای؟ (بەپێکەنینەوە)
جیمین: نا کەمێکی تر هەڵەسم
د.جیمین: ئای کوڕم هەرگیز لە گاڵتەکانی خۆت ناکەویت.
جیمین: دایکە زۆر برسیە ( بەکیوتی)
د.جیمین: دانیشە دانیشە ئێستا خواردنت بۆ دێنم

*دواتر نانی بەیانیان خوارد و جیمین چوە دەرەوە تا بەدوای کارێک بگەڕێت .

جیمین : لەوانەیە ئەم دوکانە کارمەندیان بوێت

*چوە ناوەوەی دوکانەکە

جیمین: سڵاو ، ئایە لێرە پێویستتان بە کارمەند هەیە؟؟

پیاو: نەخێر بەڕێزم دوێنێ کارمەندی نوێمان بۆ هات .
جیمین: بەڕاست؟ باشە کەواتە سوپاس ( وای وت و چوە دەرەوە)

* دوکانێکی دیکەی بینی کە لەسەری نوسرابوو پێویستمان بە کارمەندی نوێیە

جیمین: ئۆھ لەکۆتاییا دڵنیام لێرە وەرئەگیرێم ( بە دڵخۆشی و ئاسودەییەوە)
جیمین : سڵاو بەڕێز، ئایە پێویستتان بە کارمەندی نوێیە؟؟ من لەدەرەوە بینیم ئاوا نوسرابوو..

پیاو: ئا بەڵێ تۆ ئەتەوێ لێرە کار بکەیت؟؟
جیمین: بەڵێ، لەڕاستیا پێویستم بەکارێکە
پیاو: باشە بەڵام پێویستە قوتابخانەت تەواو کردبێ چونکە خۆت ئەزانی ئێرە شوێنێکی گەورە و ڕاقیە و پیویستە کارمەندەکانمان هەموویان خوێندنیان تەواوکردبێ و بڕوانامەی خۆیان هەبێت چونکە ئەگەر لێرە بەباشی کار بکەی و ببیتە شێفێکی باش لەوانەیە ئێمە بەنێرینە دەرەوەی وڵات و پێشبڕکی لەگەڵ شێفە بەتواناکان بکەیت.

*جیمین دوای ئەو قسانە دووبارە بێهیوابوو لەوەی وەربگیرێت چونکە جیمین دوای کۆچی دوایی باوکی وازی لەخوێندن هێنا بۆئەوەی دایکی بەخێوبکات.
جیمین: بەڵام من خوێندنم تەواو نەکردووە کەواتە وەرناگیرێم؟
پیاو: ببورە!
جیمین: سوپاس٫ لەکاتم گرتی

*وای وتو چوە دەرەوە و هەناسەیەکی قوڵو بێهیوایی هەکێشا .
جیمین: باشە لەم شارە گەورەیە هیچ کارێک بۆ من نییە؟؟ ئاھ ڕقم لە بێهیواییە.

جیمین: دایکە.. من گەڕامەوە ( بەهاوارەوە)
د.جیمین: بەخێربێیتەوە کوڕم ئایە کارت دەستکەوت؟
جیمین: نەخێر دایکە چەن دوکانێک گەڕام بەڵام هەریەکە و مەرجێکیان هەیە بەیانی دوبارە بە دوای کاری دیکە ئەگەڕێم.
د.جیمین: بێهیوا مەبە کوڕم دڵنیام کارێکی باش ئەدۆزیتەوە (بەپێکەنینەوە کاتێ دەستی لەسەر شانی کوڕەکەی دانابوو)
جیمین: سوپاس کە هەی دایکە تۆم خۆشەوێت.





چاوەڕێی پارتی ۳ بن.. 🙂💙

موسوڵمان بووم (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now