PART 12 داپیرە من کچ نیم

65 14 2
                                    


د.جیمین: ئایا هیچ کەسێک هەیە کە بە دڵت بێت؟

جیمین: .......

د.جیمین: سەیرکە کوڕم پێویست ناکات لە هەستەکانت بترسیت .. ئەزانم ئاسان نییە.. ئاسان نییە بە زوویی باوەڕ بەکەسێک بکەیت و دانی پێیا بنێی کە ئەوت ئەوێت... بۆخۆت قورسە جا وەرە بۆ ئەو کەسەی دەربڕی ... بەڵام لە کۆتاییا تۆ ئەوت بە دڵە ... بیربکەوە تۆ هەر دوای ئەخیت و پێی ناڵێی ...ئەترسی... شەرم ئەکەی ... بەڵام چی ئەگەر ئەو کەسێکی تری ویست یان کەسێک پێش تۆ ئەو ببات ؟؟ ئەو کات چی؟ بەخراپی دڵت ئەشکێ بۆیە تکایە ئەگەر ڕۆژێک لە خۆشەویستیت دڵنیا بویتەوە بۆ کچێک هەرگیز دوای مەخە

جیمین: ڕاستە دایکە بەڕاستی قسەکانت پڕ مانا بوون وە بەڵێن بێت تەواوی هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ ئەوە

د.جیمین: سوپاس کوڕم ... ئێھ هەواڵی ن/تت لایە ... زۆر خەمی ئەو کچە داماوەمە

جیمین: نازانم دایکە .. منیش خەممە ئەگەر کەسێکی تر بوایە لەوانەیە گرنگ نەبوایە لە لام بەڵام من ئەو کچە ئەناسم هەر لەیەکەم ڕۆژەوە کە بینیم هەستم کرد وەکو کچانی ئەم سەردەمە نییە ... دایکە ئەو کەسێکی زۆر باشە وە بەهۆی گەمژەیی ئەو نیکیە ژیانی لەناو چوو ....

د.جیمین: ژیانی لەناو چوو؟؟

جیمین: دایکە ئەو....

د.جیمین: ئەو چی؟؟؟ خۆ ئەوەنییە کە بیری لێئەکەمەوە

جیمین: ڕێک ئەوەیە ... دایکە نیکی دەسدرێژی کردە سەر ن/ت

*دایکی جیمین شۆک بوو نەیەزانی چی بڵێت

د.جیمین: چ چی؟؟ ب بەڵام ئێستا چی... ئاھھ بەڕاستی نازانم چی بڵێم ئێستا ئەو کچە کەسی نییە ئەبێ چیبکات

جیمین: .....

د.جیمین: باشە داپیرەی بەهۆی چی مرد؟

جیمین: گوێم لە پزیشکەکان بوو کاتێک لەگەڵ ن/ت قسەیان ئەکرد وە باسی ئەوەیان ئەکرد کە ئەم ماوەیە دڵی زۆر لاواز بووە و ئیتر بەرگەی گرتووە و دڵی وەستاوە وە ئەو تەمەنێکی زۆریسی هەبوو دایکە

د.جیمین: ئۆھ بەڕاستی زۆر بەداخەوەم .. زۆر دڵم بۆی ئەسوتێت

جیمین: منیش دایکە بەڵام نازانم چی بکەم ... لەڕاستیا ئەم ڕۆژانە بیر لەوە ئەکەمەوە کە قسە لەگەڵ ن/ت بکەم

د.جیمین: دەربارەی چی؟

جیمین: جیابوونەوە لە نیکی

د.جیمین: بەڵێ ئەوە زۆر ڕاستە ئەو کوڕە تەنها ئازای ئەدات

* دوای ماوەیەک بەردەوام بوون لە قسە و کات درەنگی کرد جیمین چوو بۆ نەخۆشخانە و دایکیشی ئەو ناوەی کۆکردەوە و چووەلای دراوسێکەیان کە ماوەیەکی زۆر هاوڕێن لەگەڵ دایکی جیمین

××××ــــــــــــــــــ+++ــــــــــــــــــــ××××

* ماڵی نیکی

موسوڵمان بووم (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now