PART 15 نیکی ڕاتیت نەدیوە

55 10 4
                                    

جیمین: بەڵام دایکە.....

د.جیمین: دەی

" بەناچاری بەڕێکەوتن بۆ ژووری ن/ت بەڵام جیمین تا گەشتە ئەوێ هەدوو قاچی ئەلەرزی بیری لەوە ئەکردەوە چی بە ن/ت بڵێ دایکیشی لەو لاوە زۆر بە ئاسوودەی و جۆش و خرۆشەوە ئەڕۆشت

جیمین: دە دەیکە نابێ نەڕۆین ؟ ئێستە ئەو کچە بمان بینێ چی پێ بڵێین ؟ هاا؟ بڵێین هاتووین سەیری تۆ بکەین؟ وەڵا ڕێک ئەڵێ ئێوە شێتن

د.جیمین: دە هیچ نابێ کوڕم تەنها با بگەی..... ( قسەی بڕدرا)

جیمین: ششش

" لەوکاتەیا لەپڕ ن/ت لەژوورەکەی هاتە دەرەوە جیمینیش بەپەلە خۆی و دایکی شاردەوە لە پاڵ دیوارەکە ن/ت  هەندێ شتی بە سوسو وت  و ڕۆشتە دەرەوە لە نەخۆشخانە

د.جیمین: چیە کوڕم شێت بوی ؟ بۆواکەی؟

جیمین: دایکە ئەوە ئەو بوو ( کاتێ هاتنە دەرەوە )

د.جیمین: ئەوەی کە چوە دەرەوە ؟ ( بە شۆکەوە)

جیمین: بەڵێ ، بەدڵت نەبوو؟ دەی تکایە بڵێ بەدڵم نەبوو  تکایە دایکە ( خۆی فەقیرکرد)

د.جیمین: بێدەنگ بە کوڕە، کچ هەیە لەوە جوانتر هاا؟ کوڕە گەمژەکەم ؟
( دانەیەکی لە سەری جیمیندا)

جیمین: ئاخ.. ئەرێ دایکە خۆزگە باسی ئەو کچەم بۆ نەئەکردی باشە کێ ئەڵێ ئەو بەمن ڕازی ئەبێ ها؟؟ خۆی هەموو ڕۆژێ ئێمە یەکتر ئەبینین ئەگەر منی بەدڵ بوایە هەر هیچ نەبێ نیگایەک سەیرکردنێ شتێکی پێئەدام بەڵام ئەو هەر سەیریشم ناکات( بەبۆڵەوە)

د.جیمین: کوڕم هەموو شتەکان لە دوای دەربڕینی هەستەکان گەشەئەکەن هەی کوڕە گەمژەی هیچ نەزانەکەم .. دەی من ئەڕۆم کارم هەیە تۆش کەمێک هەوڵدە مێشکت کۆبکەیتەوە ن/ت کچێکی جوانە و باشیشە ئیتر بۆچی لەدەستی خۆتی ئەدەی ها؟ کەمێک بەجدی بیر لەم بابەتە بکەوە گەمژە
( کێشای بەسەری ) دەی من ڕۆشتم بای

*جیمین کەمێک بیری لەقسەکانی دایکی کردەوە خۆ ن/ت خراپیش نییە لەڕاستیا دایکم ڕاستئەکات کچێ باشە و ... بۆچی درۆ بکەم جوانیشە ئەگەر من ..... نا نا ئەوە چیەڵێم ... ئاھ دایکە چی ئەخەیتە مێشکم ئاخر بۆوام لێئەکەی ؟ هاا؟ ئەو دوای نیکی چۆن باوەڕ بەمن ئەکات ؟ ئۆفففف

ـــــــــــــــــــــــــءءءءءءـــــــــــــــــ

تای: پورێ چی بوو بینیت ؟

د.جیمین: بەڵێ تای ئەو زۆر جوانە بەڵام ئەو کوڕە گەمژەیەی من هیچ نازانێ

تای: دەی ئەویش حەقی خۆیەتی پورێ لەبیرت چوو نیکی چی کرد؟ ن/ت ئەزانێت کە نیکی ئامۆزای جیمینە هەرگیز باوەڕ بەجیمین ناکات

د.جیمین: ئەوەش ڕاستە بەڵام کوڕم من دڵنیام کات هەموو شتێک ئەسەلمێنێ

تای: هیوادارم

موسوڵمان بووم (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now