PART 28 ڕزگاربوون

45 8 0
                                    

  🌸ڤۆت و کۆمێنت بکە تەنها ئەگەر بەدڵت بوو🌸


"دوو پارتی تر کۆتاییە "
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بۆکوێ ئەڕۆی

د.نیکی
ئ ئێ تای کوڕم کارێکی گرنگم هەیە
(ترس)

تای
بۆ هیچ شوێنی ناڕۆی
(بە گڕی)

د.نیکی
سەیرکە تای بەڕاستی گرنگە پێویس..
(تای پێی بڕی)

تای
وتم ناڕۆی پێویستە قسە بکەین
"د.نیکی بردە ژوورەوە"

ڕۆشت بۆ هۆڵە گەورەکە و لەسەر قەنەفەکە دانیشتن تای بەرامبەر دایکی نیکی دانیشت و هەردوو قۆڵی لەسەر ئەنیشکی دانا و بە توڕەیی سەیری دایکی نیکی ئەکرد وتی

تای
ئاگاداری کوڕەکەت خەریکی چی دۆزەخێکە؟

د.نیکی
بەڵێ ئاگادارم وەک ئەبینی هیچم پێناکرێ
"بەساردی وتی"

تای
پورێ تۆ کەی ئاوا بێهەست بوی ؟ نابینی کوڕەکەت خەریکە ژیانی کچێکی بێتاوان لەناو ئەبات؟ باشە باسی جیمین ناکەم بەڵام ن/ت بهخراپی کەوتۆتە ژێر دەستی لەوانەشە ڕۆژێک بەخراپی پەشیمان بیتەوە لەوەی پشتی کوڕەکەت گرتوە
"خەمبار"

د.نیکی
............
"بێدەنگ بوو"

تای
باشە.. ئەزانم کوڕەکەت خۆشەوێت هەموو کەس ڕۆڵەی خۆی خۆشەوێت بەڵام تاکو ئەم ڕادەیە؟ گەشتۆتە ئەوەی کە هەموو کارە پیسەکانی بۆ بپۆشیت وە.....
"وەستا د.نیکی هەر سەیری ئەکرد بەبێ دەنگی"

تای
وە ئەزانم ئاگاداری مافیاکەی نیکیت هەر بۆ زانیاریشت پورێ پۆلیس بەدوای کوڕەکەت ئەگەڕێت لە ئێستایا

د.نیکی شۆک بوو چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە

د.نیکی
چ چی؟ تای تۆ چی دەڵێی ؟ باوەڕناکەم تەنها بۆ ئەوە وا ئەڵێی قسەم لێدەربێنی وائەزانی هەموو شتێکت پێ ئەڵێم؟
"ترساو توڕە"

تای
واتە ئەزانی لە کوێیە؟
"برۆیەکی بەرز کردەوە"

د.نیکی
مەبەست....

تای
سەیرکە پورێ تکایە یارمەتیم بدە ئەگەر شوێنی نیکیم پێ بڵێی ژیانی دوو کەسی بێتاوان ڕزگار ئەکەی ..تۆ جیمین ناناسی ؟ ها؟ نازانی چەندە مرۆڤێکی میهرەبانە؟ ئەی ن/ت؟ ئەو کەسێکی زۆر باشە هیچ شتێکی خراپی بەرامبەر بە نیکی نەکردوە تەنها لەبەر ئەوەی کە نیکی ڕەتکردەوە بۆی نیە ئاوا ئازاری بدات.. چوار مانگ ماوەی چوار مانگە ن/ت و جیمین دیارنین کێ ئەزانێ ئێستا ئەوان چۆنن ئەسڵەن کێ گەرەنتی زیندوو بونیان ئەکات ؟ ئەزانی ئەگەر شوێنی ئەوانمان پێ نەڵێی تۆش لەگەڵ ئەوان ئەچیتە زیندان؟ بەڵام ئەگەر ئێستا بە من بڵێی من خۆم شتێک ئەدۆزمەوە و بە پۆلیسەکانی ئەڵێم ناهێڵم بزانن تۆ پێتوتوم
" بەخەمباری هەمووی وت دەستی د.نیکی گرتبوو"

موسوڵمان بووم (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now