PART 4 خاوەن خاونوەکە

97 18 7
                                    

بەڕاستی ببورن زۆر دواکەت بەڵام خۆتانەزانن مەکتەب دەسو قاچی مرۆڤ ئەبەستێتەوە ، وەکو قەرەبویەک ئیتر هەوڵەدەم پارتەکان زیاتر بن💙


(ماڵی ن/ت)
*ن/ت گەڕایەوە ماڵەوە خۆی گۆڕی و دەستی کرد بە دروستکروونی خواردن بۆ خۆی و داپیرەی
بۆ خوانی ئێوارە، داپیرەی ن/ت نەخۆشی دڵی هەیە بۆیە ناتوانی کارەکانی ماڵ یان خواردن دروستبکات.

ن/ت : داپیرە گیان خواردن ئامادەیە وەرە بۆ چێشتخانە

د.ن/ت : باشە کچە جوانەکەم وەرە یارمەتیم بدە هەستم

ن/ت : باشە

*لەچێشتخانە لەکاتی نانخواردن

د.ن/ت: کچم ن/ت کارەکانت چۆن ئەڕۆن لە نەخۆشخانە

ن/ت : باشە داپیرە گیان الحمدللە وەک خۆتەزانی کار بەبێ ماندوو بوون نابێت.

د.ن/ت : باشە کچم ئاگاداری خۆشت بە زۆر خۆت ماندوو مەکە خۆت ئەزانی هەر تۆم ماوە لەم ژیانە.

ن/ت: باشە داپیرە گیان بۆ تۆ باش ئەبم بەڵام ۆش دەرمانەکانت لەبیر مەکە کاتێک من لە ماڵەوە نیم باشە؟

د.ن/ت : باشە هەوڵەدەم لەبیری نەکەم کچم .

*دوای ماوەیەک ن/ت و داپیرەی تەواو بوون ن/ت یارمەتی داپیرەی دا کە بچێت بۆ هۆڵەکە و دواتر گەڕایەوە چێشتخانە و سفرەکەی هەڵکرت و قاپەکانی شۆرد و ئەو ناوەی پاک کردەوە ، دوای ماوەیەک ئەویش چو بۆ هۆڵەکە .

د.ن/ت: ن/ت کچم لەڕاستیا ئەمەوێ هەندێ ششتت لەگەڵ باس بکەم بەڵام یەکسەر بڕیارمەدە.

ن/ت : باشە داپیرە گیان گوێم لێتە

د.ن/ت: کچم خۆتەزانی من ژیانێکی درێژم نەماوە بۆ تاهەتایە بۆ تۆ نامێنم دوای منیش باش نییە کچێکی گەنج لەماڵێکدا بە تەنها بمێنێتەوە خۆتەزانی خەڵک چۆنن هەرگیز دەمیان ناوەستێت وە هەم تۆش پێویستە ژیانێکی نوێ بۆ خۆت دروست بکەیت.

ن/ت : داپیرە تکایە وا مەڵێ من بێ تۆ ژیانم زۆر لێ قورس ئەبێت توانای هیچم نامێنێ بەڕاستیمە داپیرە ، تۆ بویتە دایکم بویتە باووکم بویتە هەمووکەسم من تا ئێستا هەرگیز هەستم بەبێ کەسی نەکردوە لە ساییەی تۆوە ، وە قسەکانت زۆر ڕاستە داپیرە ئەزانم مەبەستت ئەوەیە هاوسەرگیری بکەم بەڵام من جارێ بیرم لەوە نەکردوەتەوە داپیرە وە نامەوێ هەرکیز تۆ جێبهێڵم.

د.ن/ت: وایە کچم ڕاستە منیش ناموێ تۆ لێم دووربیت بەڵام ئیتر ئەوە خودای گەورە دایناوە و پێویستە هەمووکەس هاوسەرگیری بکەن بۆ ئەوەی لەکاری خراپ پارێزراوبن.

ن/ت: زۆر ڕاست ئەکەیت داپیرە گیان بەڵام لەکۆتاییا هەموو شت قیسمەتە و پێویستە لەسەرمان چاوەڕێ بکەین

* تاکو کاتژمێر ۱۰ ن/ت و داپیرەی خەریکی قسەکردن بوون دواتر ن/ت دەرمانەکانی دا بە داپیرەی و خۆشی ڕۆشت بۆ ئەوەی بخەوێت چونکە بەیانی کاری هەیە .





موسوڵمان بووم (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now