هەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر ئەوەی کە نیکی ئەو دوو بێ گوناهەی زیندانی کردووە دوای دوو ڕۆژ کە ن/ت و جیمین دیار نەمان دایکی جیمین زۆر خەمی بوو بۆی چوو بۆ ماڵەکەی ن/ت چونک کۆتا شوێن بوو کە بەیەکەوە چوون بۆی بەڵام ک گەشتە ئەوێ شۆک بو لەهەمان کاتدا دڵی خورپەیەکی بەهێزی کرد دایکی جیمین ئافرەتێکی زۆر زیرەکە یەکسەر مێشکی بۆ نیکی چوو بەناو ماڵەکەدا ئەگەڕا و بانگی ناوی جیمین و ن/تی دەکرد تاکوو ئەوکاتەی گەشتە چێشتخانەکە و قاپە شکاوەکان و پەنجەرەکەی بینی کە ورد و خاش ببو بەخراپی ترسا بەڵام کە خوێنی بینی لەو ناوە هێز لە ئەژنۆی نەما و شۆک بوو فرمێسکێک لە چاوی چەپی کەوت چەندین جار تەلەفۆنی بۆ ن/ت و جیمین کرد بەڵام هیچیان وەڵامیان نەدەدایەوە دواتر تای بیرکەوتەوە پێی وت کە دڵنیابێتەوە لەوەی کە نیکی ئازاد بووە؟ دوای ئەوەش چوو بۆ ماڵی نیکی و لەدایکی پرسی دەربارەی نیکی ئەویش پێی وت کە دووڕۆژە دیار نییە و بۆ کار چووەتە دەرەوەی شار هەر لەگەڵ ئەو قسەیە دایکی جیمین زیاتر ترسیا دواتریش تای پەیوەندی کرد و وتی کا نیکی ئازادکراوە بەرامبەر بە بڕە پارەیەک ئیتر هەفتەیەکە تای و دایکی جیمین هێزیان تێدا نەماوە شوێن نەما نەگەڕێن پۆلیسیان ئاگادار کرداوە و هەموو شار و وڵات گەڕان بەڵام هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتد.جیمین: تای کوڕم تۆ ماندووی دەی وەرە پشوو بدە
(تای لەلای د.جیمین ماوەتەوە بۆ ئاوەی بەتەنیا نەبێ)تای: نا پورێ من باشم
د.جیمین: کوڕم لە دوێنێوە پشوت ناوە نابێ دەی بڕۆ کەمێک بخەوە
تای: نابێ پورێ من دڵنیام کە نیکی جیمینی ڕفاندووە ئەو دڕندەیە خوا ئەزانێ ئێستا چیان لێئەکات ( بەدڵی پڕ)
د.جیمین: ئاخ ئەگەر ئەو نیکیە خوێڕیە ئەکەوێتە بەردەستم خۆم ئەزانم چی لێئەکەم ( توڕا)
تای: پورێ پەیوەندی بە پۆلیس دەکەم بزانم هیچ هەواڵێک نییە
تای: گەورەم... بەڵێ..... بەڕاست؟ ... بەڵام چۆن دەبێت ... ئێوە هەفتەیەکە هیچتان نەدۆزیوەتەوە؟...ئەی ئێوە کارتان چییە؟؟ ... باشە ..تکایە شتێک بوو ئاگادارمان بکەنەوە
( توڕە دواتر خەمبار)د.جیمین: تای کوڕم چی بوو( خەمبار)
تای: نییە ...هیچ هەواڵێک لەوانەوە نییە( توڕە)
ـــــــــــــــــ🗝🗝🗝ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەیانی کاتژمێر نۆ بوو بە دەنگی دەرگاکە خەبەری بۆوە زانی کەسێک بە سینیەک خواردن بەرەو ڕوی دێت بەڵام کەمێک بە تەڵخی و دەیبینی چونکە لەماوەی ئەم هەفتەیە بەباشی نانی نەخواردووە لەگەڵ ئەوەش تەواوی هەفتەکە لە کورسیەکە نەکراوەتەوە کەمێک هێزی داوە بەر خۆی و سەیری ئەوەی بەرامبەری کرد
نیکی: کوڕە ئازاکەمان هەڵساوە؟( گاڵتەجار)
جیمین: .......( سارد)
YOU ARE READING
موسوڵمان بووم (کۆتایی هاتووە)
Fantasyمن پێش ناسینێ تۆ لە خەونێکی قوڵدا بووم لەم جیهانە ڕاستەقینەیەی ئێستا نەبووم 💙 سووپاس بۆ بوونت 🌸