Let's go___________________________________________
بەیانی ڕۆژی دواترە و پشووی هەینیە .
لاورا شەو بڕیاری دابوو بەیانیەکەی زوو هەستێ چونکە کارێکی گرنگی هەیە .کاتژمێر ٥:٠٠ بەیانیە
لاورا چاوەکانی بە هێواشی تروکاند و بۆی دەرکەوت کە هێندەی خەو دێت چاوی ناکرێتەوە . بەڵام بیری کەوتەوە کە کارێکی گرنگی هەیە بۆیە بە زووی بەڵام بە تەمەڵی لەسەر جێگەکە ویستی بهێتە خوارێ هێندە بە تەمەڵی هاتە خوارێ کە چاوی نە کرابۆوە وە لەسەر بێدەکە وە بەربۆوە .
لاورا ئاسایی دەست و دەموو چاوی لەگەڵ ددانی شوشت وجلێکی ئاسایی ناوماڵی لەبەر بوو . وە قژی ڕێک کرد چاکەتێکی کڵاودار لەبەر کرد چونکە دنیا ساردە خاسەتەن بەو بەیانیە زووە ، و بەرەو مارکێتەکەی نزیکی ماڵیان بەڕێ کەوت .
پاش گەشتنی بە مارکێت . مۆبایلەکەی دەرهێنا و سەیری ئەو کەرەستانەی کرد کە نوسیبووی . وە بڕێکی زۆر کەرەستەی دروست کردنی خۆراک و شیرینی کڕی . پاشان پارەکەی دا و گەڕایەوە بۆ ماڵەوە . کەلوو پەلەکانی لە مەتبەخ دانا و قژی کۆ کردەوە و بەروانکەی مەتبەخی بەست . وە دەستی بە مانای ئەوەی ئامادەیە لە یەک دایەوە .
وە خستیە سەر ڤیدیۆی ئامادە کردنی هەویری کێکی Strawberry Shortcake[ ئەمە کێکێکی بەناوبانگە لای ژاپۆنییەکان جەناعەت هەواداری زۆرە 🤓🌻].
وە پاش ئەوەی بیری کەوتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دایکی فێری کاستێلای کردبوو .
[ جەناعەت گیان castella کێکی ئیسفەنجیە ژاپۆن وای پێ ئەڵێن وەللەهی بیرم نەماوە ناوەکەی لە چ زمانێک وەرگیراوە بەس بە مانای نەرم و ئاسان دێت ]
پاش شێلانی هەویری کێکی کاستێلا وە هەردوو هەویری کێکی فراولە و کێکی کاستێلای خستنە ناو فڕنەوە ، و دەستی کرد بە ئامادە کردنی خواردن لە ڕێگەی ڤیدیۆی یوتوبەوە .
پاش ئامادە کردنی ڕامنێکی تایبەتی ژاپۆنی ، وە سوشیەکی بە چێژ و سۆسێکی عەجیب ، هەموو ئەمانە لە ڕێگەی ڤیدیۆکانی یوتوبەوە .
وە کێکەکانی بە سەرکەوتووی لە فڕنەکە دەرهێنا
پاشان دەرگای سەلاجەکەی کردەوە و هەنێک میوەی لە ناو دەهێنا . وەک فراولە و هەرمێ و سێو شووتی . وە قاژ قاژی کردن ، تا ئەمانەی کرد کێکەکانی کەمێک سارد بۆوە و ئامادەبوون بۆ دەرهێنان لە قاڵبی کێک .
وە هەردوو کێکەکەی لە قاڵبی کێک درهێنا و پارچە پارچەی کردن و لەنێو قاپێکی سەفەری کردن . وە سەری قەپات کردن تا ڕەق نەبنەوە .
پاشان میوەکانیشی بە هەمان شێوە خستە نێو قاپێکی پلاستیکی و سەری ئەویشی قەپات کرد بیلا معنا .
ڕۆشت بۆلای خواردنەکان و ئەوانیشی بەهەمان شێوەی کێک و میوەکە سەفەری کرد .
سەری بەرز کردەوە و سەیری کاتژمێری چێشتخانەکەی کرد بینی کات زۆر درەنگی کردوە و خەریکە دەبتە کاتژمێر ٦:٥٠ی بەیانی .
بۆیە ڕۆشتە سەرەوە و موبایلەکەی کردە سەر شەحن و بە خێرای وە چووە گەرماو . ئەمجارە ڕۆتینێکی زۆر جدی کرد ، بەڵام زۆر خێرا چونکە درەنگ کەوتبوو . وە گەرماوەکەی زۆر خێرابوو بە جۆرێک کە بە نیو کاتژمێر تەواو کرد .
هاتە دەرێ و قژی وشک کردەوە و شانەی کرد و بە خێرای ویستی بڕواتە لای دۆڵابی جلەکان بەڵام لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە شتێکی بینی . بە خێرای چووە لای پەنجەرەکە تا دڵنیا ببێتەوە . چونکە بەهۆی پەردە تەنکەکەی پەنجەرەکەوە دوودڵ بوو .
پەردەکەی لادا و بینی ئەوە خۆ بەفرە ! .
بەفر !
پاشان لاورا ئەبینین کە بە دیمەنەکە زەردە خەنە ئەکات .
وە بە خێرای چووە لای دۆڵابی جلەکان و عەزیەکی سپی نازداری زستانەی دەرهێنا کە کورت بوو واتە زۆر نا لە خواروو ئەژنۆیەوە بوو ، کە لەگەڵ ڕوخسارە ئەسمەرەکەی و کەش و هەواکەی ئەمڕۆ زۆر گونجاو بوو . وە کردیە بەری . پاشان مل پێچێکی سپی لە مل کرد کە قژی لە ژێر ملپێچەکە جێمابوو . بەڵام قژی دەر نەهێنا . وە کڵاوێکی سپی سادەی لەسەر کرد و پاڵتۆیەکی سپی گەرمی لەبەر کرد و بۆ کۆتا جار لە ئاوێنەی ژورەکەیەوە سەیری خۆیی کرد و زەردەخەنەی کرد . پاشان جانتایەکی وەک هی مەکتەب بەڵام گەورەتر کەمێک هێنای و موبایلەکەی لە شەحن لێ کردەوە و سەیری کاتی کرد
کاتژمێر ٧:٥٠ ی سەرلە بەیانیە
پاشان دەرگای ژورەکەی داخست ، و بە خێرای چووە خوارێ و خواردنەکانی خستە ناو جانتاکە و بە خێرای بۆ دەرەوە بەڕێ کەوت وە لە جێگە پێڵاوەکەوە پوتێکی ڕەشی دەرهێنا کە لەگەڵ کەشە بەفراویەکە و جلەکانی گونجاو بوو . وە لەپێی کرد و سەیری چەترەکەی کرد و لە دڵی خۆی وتی .
YOU ARE READING
گوێم لێتە ~ I'm all ears
Actionگوێم لێتە گوێم لە دەنگی چاوەکانتە پێویست بە زمانت ناکات . چاوەکانت خۆیان ئەدوێن . بە بینینی چاوەکانت ئەتوانم گوێم لە چرپەی دڵت بێت ژانەر : خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن تێبینی : هیچی نەشیاوی تێدا نییە . دەستپێک : 27/10/2023 🗣️🩸 کۆتایی : نادیار 🗣️...