Let's go___________________________________________
بەیانی ڕۆژێکی نوێ .
پاش ئەوەی لاورا شەوی ڕابردوو بەدەم خەوەوە ناوی بیاکویای هێنا و خەو زۆر بە قوڵی ئەوی کێشکرد بۆ خۆی.
ئێستا کاتژمێر 12:47 ی نیوەڕۆیە و لاورا بەهۆی تێلی هاوڕێ نزیکەکەیەوە بە ئاگا دێت .
ئەو هێشتا خەواڵوو بوو وە مۆبایلەکەی وەڵام دایەوە .ڕایا : کچێ لاورا ئەوە کاتژمێر چەندە ؟ چەند پەیوەندیم پێتەوە کرد ، لە کاتژمێر هەشتەوە من پەیوەندیت پێوە دەکەم ، تۆ بۆ وەڵام نادەیەوە ، لە کوێی ؟ خەریکی چیت ؟ بۆ وەڵامی پەیوەندیەکانی من و زێڕۆ نادەیتەوە ؟ ( بە ترس و توڕەی و خێرایی بە لاورای وت )
لاورا زۆر بە خێرای دوای ئەو قسانە موبایلەکەی بە گوێیەوە لابرد و سەیری کاتژمێری کرد و چاوی دوا ئاست کرایەوە بە بینینی ئەوەی کات چەندە درەنگی کردووە و چەند پەیوەندی و نامەی لەدەست چووە . لاورا خێرا موبایلەکەی داخستەوە لە کاتێکدا ڕایا هێشتا خەریکی قسە کردن بوو ، وە لاورا نامەیەکی بۆ نوسی .
لاورا نوسی : نیگەران مەبە گیانم ، تەنها کەمێک درەنگ بە ئاگا هاتم ، من باشم .
پاش ئەوە بە خێرایی لاورا ویستی هەستێتەوە لەسەر جێگەکە بەڵام بۆ کۆتا جار سەیری موبایلەکەیی کرد و شتێک سەرنجی ڕاکێشا زۆر بە خێرای سەرنجی ڕاکێشا !
ئەویش وەڵام دانەوەی داواکاری کار بوو لە کۆمپانیای
« Tokyo engineer ئەندازیاری تۆکیۆ »
بە خێرای نامەکەی کردەوە و بینی داوای چاوپێکەوتنی لێ کراوە بۆ وەرگیران و وەرنەگیران . واتە ئەگەر ئەو داوا کاریەیان بەدڵ بێت ، کە لە ڕێگەی مەسجەوە ناردوویەتی ئەوا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەسەڵات دارانی کۆمپانیاکە دەکات و ئیتر ئەوە کۆتا تاقی کردنەوەیە بۆ وەرگیران و وەرنەگیران .
لاورا شۆک بوو لە خۆشیان چاوی پڕ ئاو بوو پێدەکەنی و بە خێرای سەیری کاتی چاو پێکەوتنەکەی کرد !
کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ ! کاتی چاو پێکەوتنەکەیە وە ئەو تەنها دە خولەکی ماوە بۆ کاتژمێر یەک ، زۆر زۆر بە خێرایی هەستایەوە و چووە دەست شۆر و دەست و دەم و چاو و ددانی شت و هاتە دەرێ و جلێکی ڕێک پۆشی دەرهێنا و بە خێرایی کردیە بەری و قژی بە سادەیی و بە نزمی بەست .جلەکانی لاورا 👇🏽
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
![](https://img.wattpad.com/cover/354898382-288-k462585.jpg)
YOU ARE READING
گوێم لێتە ~ I'm all ears
Açãoگوێم لێتە گوێم لە دەنگی چاوەکانتە پێویست بە زمانت ناکات . چاوەکانت خۆیان ئەدوێن . بە بینینی چاوەکانت ئەتوانم گوێم لە چرپەی دڵت بێت ژانەر : خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن تێبینی : هیچی نەشیاوی تێدا نییە . دەستپێک : 27/10/2023 🗣️🩸 کۆتایی : نادیار 🗣️...