لاورا گەڕایەوە ماڵەوە . و ڕۆژەکەی بێ کێشە بوو .
ئەو زۆر دڵخۆشبوو . ئاخر ئەو ئێستا بۆ یەکەمجار هاوڕێیەکی هەیە . بەبێ گوێدانە ئەوەی هاوڕێکەی ساختەیە یان ڕاستی . لاورا زۆر دڵخۆشە کە بۆ یەکەمجار کەسێک ئەسمەریەکەی ئەوی بەدڵە وە بێدەنگیەکەی بە لاڵ لە قەڵەم نادات .
ئەو بە خەندەوە گەڕایەوە ماڵ تا بە پەرۆشەوە هەموو ئەوانەی ئەمڕۆی سەر تێنوسەکەی نیشانی دایکە خۆشەویستەکەی بدات .بیاکویا جیاواز لە لاورا بە بێزاری هێد سێتەکەی لە ملی بوو . وە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە لە دواوە دانیشتبوو. شۆفێرەکەی ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی وە دەستی کرد بە قسە .
شۆفێر : بیاکویای گەنج . جیاواز دیاری . هێد سێتەکەت لە گوێ نییە . ( وتی کاتێ لە ئاوێنەی ناوەڕاستی پێشی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری بیاکویای کرد )
بیاکویا : داوای هاوڕێیەتیم لە کچێک کرد ( پاش ئەو قسە شۆفێرەکە زۆر بە خراپی ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند ئاخر ئەوە نوێبوو . زۆر نوێ بوو . )
شۆفێر : چیییییی ( بە شۆکەوە کاتێک ڕووی وەرگێڕابوو بۆ دواوە و سەیری بیاکویای ئەکرد )
بیاکویا : ها ( بە سادەی و ساردی پرسی )
شۆفێر : ببورە مەبەستم . چ چۆن ؟ . تۆ هەرگیز هیچ کەست وەک هاوڕێ قبوڵ نەبوە . لە ئێستادا کچێک ؟ . وە خۆت پێشنیارت بۆ کردوە ؟
بیاکویا هەموو خەموو قسەو نهێنیەکانی ژیانی لای شۆفێرەکەی باس ئەکات ئەو لە منداڵیەوە شۆفێریەتی .
بیاکویا : ئەو بێدەنگترین کەسە. توانای قسەی نییە .
شۆفێر : لاڵە ؟
بیاکویا : نا . تەنها حاڵەتی شۆکە .
لای لاورا .
دایک ل : گیانم ئەوە چییە دڵخۆش دیاری . ( وتی کاتێ لاورا بە دڵخۆشیەوە هاتە ژورێ )
لاورا هەموو شتەکانی بۆ دایکی باس کرد .
سەرەڕای ئەوەی ڕوخساری دایکی دڵخۆش نەبوو بەوەی کوڕێکی بێگانە ڕاستەوخۆ داوای هاوڕێیەتی لە کچەکەی کردووە . لەهەمان کاتیش دڵخۆشبوو بەوەی لاورا توانیویەتی ئاوها دڵخۆش بێت . ئاخر کچەکەی هیچ متمانە بەخۆ بونێکی نییە .لۆرا : خوشکەکەم خوشکەکەم با یاری بکەین. ( بە لاورای وت )
لاورا ڕوی کردە دایکی تا دایکی بە لۆرا بڵێت کە لاورا ئێستا ماندووە وە ئەرکی ماڵەوەی هەیە وە پێویستە پشوش بدات .
دایکی لۆرای تێگەیاند ئەویش بە بێ ئەمەلی چویە ژورەکەی بەڵام دایکی بەشوێنی کەوت وەک ئەوەی یاری لەگەڵ بکات . ئەوان دڵخۆش بوون لاوراش بە ماندوێتی چووە ژورەکەی . پاشان چووە گەرماو وە دوشێکی کرد . پاشان هاتە دەرێ و جلێکی ئاسودەی پۆشی . وە کتێبەکانی دەرهێناو بەخێرای چاوێکی بە بابەتەکانی ئەمڕۆدا خشاند کە خوێندوویانە. تا لەیادی نەچێت و هەمووی لە مێشکی خەزن بکات .
پاشان دایکی بانگی کرد بۆ نان خواردن و نانیان خوارد .
انجا دایکی لاورا کاری دەرەوەی هەیە واتا کار ئەکات لە ڕێستۆرانتێک . بۆیە چووە دەرێ .
وە لاورا قاپەکانی کۆ کردەوە و چوە ژورەکەی لۆرا . ماوەیەک یاری لەگەڵ لۆرا کرد و لۆرا خەوی لێکەوت پاشان خۆشی چووە ژورەکەی تا وانەکانی تەواو بکات و سەرخەوێک بشکێنێت .
بەمجۆرە ڕۆژەکەی لاورا تەواو بوو .
YOU ARE READING
گوێم لێتە ~ I'm all ears
Aksiyonگوێم لێتە گوێم لە دەنگی چاوەکانتە پێویست بە زمانت ناکات . چاوەکانت خۆیان ئەدوێن . بە بینینی چاوەکانت ئەتوانم گوێم لە چرپەی دڵت بێت ژانەر : خۆشەویستی _ خەمناک _ ئاکشن تێبینی : هیچی نەشیاوی تێدا نییە . دەستپێک : 27/10/2023 🗣️🩸 کۆتایی : نادیار 🗣️...