گوێم لێتە ¹⁰

130 23 35
                                    


Let's go

___________________________________________

POV LAURA

ئێستا کە خێزانەکەم ڕۆشتوون بۆ ماڵی داپیرە و باپیرە بۆ کیۆتۆ ، من تاکە کەسم لە ماڵەوە ، ئەوان هەفتەی پێشتر ڕۆشتن ،  لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە کە کەس کارم پێ نادات ، هەموان دەڵێن کچێکی لاڵ .
همم !
تێناگەم !
لاڵ ؟ من لاڵ نیم .
تەنها توانستی قسە کردنم نییە !
بەهەر حاڵ ، دڵنیام ڕۆژێک ئەبێت کارێکی باشم دەست ئەکەوێت و بە نرخێکی باش. 

End pov

لە لایەکیتر .

ڕایا : لاورا ...... لاورا ( بە هاوارەوە )

زێڕۆ : ئازیزم هێواش با نەکەویت ( وتی کاتێ بەدوای ڕایادا چوو بەرەو ماڵی لاورا )

ڕایا دای لە دەرگا و لاورا کردیەوە

ڕایا بەبێ چاک و چۆنی و هیچ شتێک یەکسەر باوەشی بە لاورادا کرد بەڵام لاورا سەرنجی چوو بۆ شوێنێک ، ئەو شوێنەش سەر سوچی کۆڵانەکەیان بوو ، لەوێ کەسێکی بینی کە نامۆ ڕەفتاری ئەکرد ، بەڵام ڕایا لاورای لە خەیاڵ دەرهێنا و وتی .

ڕایا : ئەوە چییە دڵخۆش نیت بە هاتنم ؟ ( بە ڕەخنە و بە کیوتی وتی )

لاورا سەیری ڕایای کرد و زەردەخەنەی کرد و بەردەم دەرگاکەی چۆڵکرد تا ڕایا و زێڕۆ بچنە ژورەوە ، کاتێ ئەوان چونە ژورەوە ، لاورا پێش داخستنی دەرگاکە دوبارە سەیرێکی هەمان شوێنی کرد [ واتە سەرسوچی کۆڵانەکەیان ] بەڵام هیچی نەبینی ، بۆیە دەرگاکەی داخست و چووە ژورێ .

ڕایا : گەمژە ئەوە تا چەندیتر خۆت لە ماڵەوە دەنێی ها ؟ بۆ وەڵامی پەیوەندیەکانم نادەیتەوە ؟ گەمژە ( بە توڕەی بە لاورای وت کاتێ بەرەو ژوری میوان ڕۆشتن )

لاورا زەردەخەنەی بۆ کرد وەک هەمیشە .

ڕایا : بە هەر حاڵ ئەتەوێت ئەمڕۆ بچینە دەرێ ؟ پیاسەیەک بکەین ؟ ( وتی کاتێ لەسەر قەنەفەکانی ژورەکە دانیشت )

لاورا سەری بە مانای نەخێر جوڵاند .

ڕایا : تکایەەەەەە ، لەگەڵ زێڕۆ حەزدەکەین تۆ لەگەڵمان بیت .

لاورا دووبارە سەری بە مانای نەخێر جوڵاند .

لاورا موبایلەکەی ڕایای لەدەست ڕایا وەرگرت کە بە دەستیەوە بوو وە پاسوۆرد و شتی لەسەر نەبوو گەر لەسەریشی بێت بێگومان ئەزانێت ، چونکە ئەوان هاوڕێن و هاوڕێی نزیکی یەکن .
وە لە موبایلەکە نووسی

لاورا : ماڵەوەم پێ خۆشە ڕایا ، ئێوە بڕۆن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن . هەم دووبارە من داواکاریەکی کارم پێشکەش کردوە ، چاوەڕێی وەڵامم ئەمجارە پێشکەشی کۆمپانیایەکم کردووە ، هەرچەنە لە سەدا دە هەزار دڵنیام ڕەفز ئەبێت . بۆیە ئەبێت ئاگاداری هەواڵی ئەوانبم . ( نوسی و نیشانی ڕایایدا )

گوێم لێتە ~ I'm all earsWhere stories live. Discover now