لەدەرگای ژوری بەرێز جیۆنمدا
؛وەرە ژورەوە ...لەبەرامبەری وەستام ؛سڵاو بەرێز جیۆن تەندروستیت چۆنە ؟!...
زەردەخەنەی کردو نیشانەی کرد کە دابنیشم
؛باشم سوپاس ئەی تۆ چۆنی کچی خۆم ؟!
؛من باشم بەرێزم وەهەروەها جۆنگکوکیش زۆر باشە ....زەردەخەنەی کرد ؛هیچی نوێ هەیە ؟!...
؛بەرێز جیۆن جۆنگکوک زۆر باشە تەنانەت هیچ کێشەی نیە تەنها داوایەکم هەیە لێت ئەمەوێ نهێنی بێ تەنها منو تۆ بیزانین ...کەمێک لە قاوەکەی بەردەمی خواردەوە پاشان وتی ؛فەرموو ...
؛جۆنگکوک دەبێ لەم ژورەو لەم ماڵە دوربکەوێتەوە ...کەمێک شۆک بو وە سەرسورماو بو وەک بڵێی کەشەکەی لەسەر قورس وەستابێ ؛تکایە رونتر قسە بکە ....
دەستەکانم خستە ناو یەکو کەمێک هاتمە پێش ؛بەرێزم جۆنگکوک لەم ژورەو لەم ماڵە کۆمەڵێ یادگاری خۆشو ناخۆشی هەیە مێشکی جەنجاڵە تەنها دەمەوێ بیبەمە شوێنێک جگە لەمنو ئەو کەسی تر نەبینێ نامەوێ بە بینینی هیچ کەسو هیچ شتێکی ئەم ماڵە رابردوی بیر بێنێتەوە نامەوێ کەسیش بیزانێ جگە لەتۆ تەنانەت خاتون جیۆنو کچەکەت چونکە وەک دەزانی ئەگەر ئەوان ڕۆژێک بێ بێنە سەردانی ئەوا خۆت دەزانی چی رودەدا ....
بەرێز جیۆن هێمن بو ؛چیت پێ باشە بیکە بەڵام دڵنیای دوای ئەوەی دەیبەیتە دەرەوە هیچ لەتۆ ناکا ...
بە شڵەژاوەیی وتم ؛نا نا منو ئەو زۆر بوینەتە هاوڕێ بەیەکەوە گونجاوین ...وشەی هاورێ زۆر بێ بنەمایە بەرامبەر ئەشقە گەورەکەم ...
؛کەوایە ئەمە نهێنیە چیت پێ باشە بیکە ....منو خێزانەکەم ئەمشەو خوانی ئێوارە لەدەرەوە سازدەکەین دەتوانی ئاسودە بجوڵێیتەوە ....
بزەم کردو سوپاسم کرد پاشان ڕۆشتمە دەرەوە
ئەمشەو چیتر تۆ لەم ژورە نابی ئازیزەکەم تۆ دەبەم لەهەموو کەسو لەهەمو شتێک دوردەکەوینەوە ...تەنها منو تۆ ....——
سەلام 🤍
تکایە ڤۆتو کۆمێنت جێبێلە وەک رێزی ماندوبونم .....