Part__32

567 98 9
                                    

Vote & comment *

Vote & comment *

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


چاوەڕێم دەکرد یۆنگی ڕونکردنەوەم بۆ بدا
لەکاتێک زەردەخەنەی دەکرد بەبێ هۆ .....

برۆیەکم بڵند کردو دەستەکانم لەیەک گرێدا
؛دەکرێ پێم بڵێی چی ڕودەدا ؟....

یۆنگی؛موبایلەکەت ....
ئیشاڕەتی بۆ موبایلەکەم کرد کەلەسەر مێزەکەم دانابو

دوای ئەوە دەستی کرد بە نوسینی شتێک لە موبایلی خۆی
موبایلەکەم دەنگێکی دروست کرد کە نیشانەی ناردنی مەسجە سەیریم کرد یۆنگی بو بەتێنەگەشتنەوە خوێندمەوە

(ئەو قسانەی کردم تەنها نمایش بو چونکە جۆنگکوکم لێوە دیارە لە دواوەی دەرگاکەوە گوێمان لێدەگرێ )

بە توڕەییەوە سەیریم کردو شەقێکم لە شانیدا
؛من دەچمە ژورەکەم ....

لەوکاتە راستەوخۆ جۆنگکوک هاتە چێشت خانەکەو دەستەکانی لەناو گیرفانی دەرهێنا وا خۆی دەرخست کە هاتوە ئاو بخواتەوە
بەلایدا ڕۆشتمو هەنگاوی خێرام نا بۆ  ژورەکەم کاتێک هەستم دەکرد لە دوامەوەیە

ویستم دەرگاکە دابخەم قاچی خستە ژورەوە
هەناسەم گیری خواردبو ؛چیتەوێ؟..
بەدەنگێکی نوساوەوە وتم

شانی گرتم و رایکێشامە نزیک خۆی تا لێوی بخاتە سەر لێوم
تەزوی سارد بەلەشما تێپەری ئەو رەتم دەکاتەوە لەهەمان کاتدا ماچ لە لێوەکانم دەدزێ ئەو ئێستا گەمژەیەکی سەرلێشێواوە دڵنیام ...

دوای ئەوە ڕاستەوخۆ ڕۆشتە دەرەوە کە هەستی کرد ناتوانم هیچ بڵێم بەهۆی شۆکی دەرونمەوە .

دەستم خستە سەر لێوم
؛ئەوە مانای چی بو ئیتر ؟...نەفرەت ....

لەسەر سیسەمەکە دانشتم پاشان بیرم دەکردەوە کەچیم وت لەو کاتەی لەلای یۆنگی بوم ئەو چی بیست لەمنەوە ؟!
قژمم تێکداو ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا ؛خۆی بەچی دەزانی رەتم دەکاتەوە لەهەمان کاتدا کەی پێویستی بە شتێک بێ لەسەر من تاقی دەکاتەوە ...من بوکەڵەم ؟

هەڵسامەوە تەواو بڕیارمدا دەچم گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەم لەسەر ئەو رەفتارە سەیرانەی کە دەیکا ....

نزیکی ژورەکەی بومەوە هەناسەم توند دەبو زیاتر دەشڵەژام
چی بڵێم لە چ شوێنێکەوە دەست پێبکەم
...

دەرگاکەم کردەوە ...ئەوم بینی خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکەی بو
قاچەکانم سڕ بون نەمتوانی یەک هەنگاوی دیکە بنێم یانی ئەو دەڕوا
من جێدێڵێ هەموو شتێک تەواو دەکا بەم شێوە سادەیە !

نابێ ئەشقەکەم بەم ئاسانیە کۆتایی بێ نا هەرگیز ...

————-

سەلام چۆنن ؟
ئەم چیرۆکە دو تا سێ پارتی ماوە باوەڕناکەم کە تەواوی دەکەم🥲
بەجدی زۆر پێوەی ماندوم بەس حەیف ڤۆتەکان شایەنی ماندوبونی من نین بەس قەینا من دڵم باشە 🥺😑😆

A prisoner✔️//j.j.k//Where stories live. Discover now