Vote &comment;__
_دەرگای ژورەکەیم کردەوە دڵنیا بومەوە لەوەی چۆتە گەرماوەکەو پێویستە چاوەڕێی بکەم لەسەر سیسەمەکەی دانشتمو دوبارە هەمان بیرکردنەوە مێشکمی گرت ئایە ئەوەی ئەو دەیکا ڕاستە ؟ئەو دەڕوا ؟بەڵام من دڵنیام هەستەکانیم بینی لە چاوەکانیەوە !کەوایە ئەو چۆن جێم دێڵێ وا بەئاسانی ...
قاچەکانم بە قەلەقیەوە لەیەک دەدا تا ئەوەی هەستم کرد کە دڵم زیاد لە پێویست خێرایە دڵنیام دوبارە بەهۆی زۆری بیر کردنەوەو شڵەژانەوەیە
سەرم بەرز کردەوە هەرکە بینیم کەوا هاتە دەرەوەو خاولیەکی بچوکی بەدەستەوە بو دەلالەت بو لەوەی کە قژی شۆردوەو ئێستا ئەمەی بۆ وشک کردنەوە بەکار هێناوە
منی بینیو بە ساردیەوە لێمی ڕوانی
کوک؛بۆچی لێرەیی؟ناتەوێ بخەوی !؟
بەنەرمی وتی لەکاتێک نزیکی ئاوێنەکە بویەوە سەیری خۆی دەکرد و قژی بە خاولیەکە وشک دەکرد؛نامەوێ بڕۆم تا بۆم ڕون نەکەیتەوە کە مەیلی ڕۆشتنت بە ئازەزوی دڵتە یاخوت دەنها مێشکت ؟!...
سەیری کردم لە ئاوێنەکەوە دیار بو کە بیری لە قسەکانم دەکردەوە
؛مەبەستت چیە ؟..ئاهێکی گرانو پڕ لە هیلاکیم دایەوە پاشان هەڵسامەوە
؛جۆنگکوک تۆ دڵنیای من جێدێڵی ؟ئێستا کاتی ئەوە نیە کە هەستەکانت بخەیتە روم من دەزانم کە شتانێک هەن لە دڵی تۆدا بەڵام تۆ دەتەوێ تەنها بە مێشک کار بکەی !..زەردەخەنەیەکی کمی کردو قژی دادەهێنا ئەسڵەن بۆ وا گرنگی نەدەرە وەک ئەوەی بابەتێکی زۆر ئاسایی بێ لەنێوانمان ئەوە پەیوەندی بە دڵەوە هەیە .
دوای ئەوەی قژی داهێنا سەیری منی کردو بە ساردیەوە وتی؛من نامەوێ دڵت بشکێنم بەڵام من پێ لە دڵی خۆم دەنێمو نامەوێ ئاشق بم ...
بە بێهیواییەوە وتم ؛بەڵام دەمێکە بویت !...
؛چۆن لە خۆتەوە وا دەڵێی ؟دەستەکانیم گرت ؛سەیرم بکە !...من ئەوە لە چاوەکانت دەبینم جۆنگکوک
تۆ هەست ناکەی کەوا چەند غیرە دەکەی هەم تۆ ماچم دەکەی لەهەمان کاتدا رەتم دەکەیتەوە تۆ بۆچی بەم شێوەیەی ؟؛تکایە ڤایۆ من دەخەوم بەیانی دەبێ زو ئامادە بم باوکم دێ بەشوێنما ...
دەستمی دور خستەوەو منی تێپەڕاند بەرەو سیسەمەکە ڕۆشتقۆڵیم گرتو وام کرد بەرامبەرم بێ ئەسڵەن نەم هێشت هەناسە بداتەوە راستەوخۆ ماچی لێویم کرد
چاوەکانم داخست دەمەوێ چێژی لێ ببینم ....
ئەو وەڵامم دەداتەوە !...دوای کەمێک دور کەوتمەوە بە دوری چەن ئینجێک لە مرواری بچوک
بە قوڵی سەیری چاویم دەکرد
؛من هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی تۆم هەبێ من تێناگەم بۆچی وا سەختیت تەنها دەمەوێ بڵێم دوبارە کە خۆشم دەوێیت جیۆن جۆنگکوک
وە ئەمە دواین دیداری ئێمە دەبێ .....دڵخۆشبە ...دورکەوتمەوە لەکاتێک چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسک
دەرگاکەم داخستکۆتایی هات جۆنگکوک ...
__
سەلام چۆنن چاکن شەکرۆکەکانم ؟🍬🍭
بەهیوام بەدڵتان بوبێ سوپاس بۆ هەموو شتێک 🤍