زەردەخەنەم کرد هەر کاتێک کە کتێبەکەی بە دەستمەوە بینی ئەو شۆک بوبو
بە پەڕۆشەوە پرسی ؛لەکوێت دۆزیەوە ....!بزەم کرد ؛جۆنگکوک لە کاتی گسک دان لە ژورەکەت لە دواوەی سیسەمەکەتم دۆزیەوە کە بە ستونی وەستابو بەهۆی دیوارەکەوە ....
لەپڕ باوەشی لێدام نەم توانی بجوڵێم سەرسام بوم ئەو هەموو کات دوپاتی دەکاتەوە کە نزیکی نەکەوم بەهیچ جۆرێک ئێستا بە دەستەکانی منی گەمارۆداوە ..باوەڕپێنەکراوە ...
بەخێرایی دور کەوتەوە لێم پێش ئەوەی منیش باوەشی لێبدەم
سەیری کتێبەکەی کرد ؛سوپاس ...ئێستا دەتوانی بڕۆیت ...بزەی لێوانم نما ئاخر بۆ ساتێک وام زانی ئیتر خۆشی ئەوێم دوبارە دەستی بە قسە ساردو پڕ کەمو کوڕیەکانی کردەوە ...
ڕۆشتمە دەرەوەی ژورەکەی وا باشە بچم جلەکانم کۆ بکەمەوە ...—-
کاتژێر هەشتی شەوە
لە هۆڵەکە دانشتوم بێگومان دوای ئەوەی دەرمانی خەوەکەم خستە شەربەتەکەیەوە ئێستا زۆر بە قوڵی خەوتوە ...زەنگی دەرگاکە بو
هەر کە کردمەوە شوگا باوەشی لێدام؛شوگا ئاه کوڕە بەرمدە هەتا نەمکوشتوی هەناسەم نما ...
شوگا ؛زۆر بیرم ئەکردی بێوەفا...چۆنیت سحەتت چۆنە ؟...
؛من باشم تەنها بەرمدە ئەمرم ...شوگا. وازی لێم هێنا لەپڕ کوڕێکی زۆر جوان لە دواوەی وەدەرکەوت
؛سڵاو ...شوگا؛وتت هاوڕییەکت بێنە بۆ گواستنەوەی کەلو پەلەکان ....ئەمە تایهیۆنگە ...
بزەم کرد ؛سڵاو تایهیۆنگ ببورە کە ماندوت دەکەین ....
تای؛نا ئەمە کەی قسەیە خاتون ڤایۆڵێت ...تەوقەمان کرد ...
شوگا ؛بەرێز جیۆن و خاتون جیۆن رۆشتن ...!؟
؛بەڵێ.. دەی فەرموو وەرنە ژورەوە ...ئێمە ڕۆشتینە ژورەکەی کوک راستەوخۆ یۆنگیو تای سەیری ئەویان کرد
تایهیۆنگ؛چەندە کوڕێکی جوانە ...سەیری کوکم کرد ؛بەڵێ وە زۆر بێبەخت...
یۆنگی؛کەوایە لەچیەوە دەست پێ بکەین ...
وتی کاتێک سەیری دەورو بەری کرد لەو سوندوقانەی دەڕوانی کە لە ژورەکە بون ...؛کەلوپەلەکانم کۆکردۆتەوە پێش ئەوەی بێن تەنها ئەم چەند سندوقەیە وە هەروەها جۆنگکوک کە بێگومان هەڵی دەگرن ..
زەردەخەنەم کرد کاتێک شێوەی تایم بینی ...
تای؛خوا دەزانێ چەند قورسە ...
بە دراماتیکی دەستی خستە سەر پشتی ؛لە ئێستاوە پشتم ژانی کرد ...سەیری کوکیم دەکرد ؛هیوادارم بمبوری وە توڕە نەبیت کاتێک لەخەو هەڵدەستی .....
ئیتر جۆنگکوکمان دەرهێنا لەم ژورەی چوار ساڵە نەهاتۆتە دەر لێی ....___
سەلام چۆنن چاکن ؟!
بەهیوام بەدڵتان بوبێ تکایە لە ڤۆتو کۆمێنت بێبەشی مەکەن
🤍