-من نازانم بۆچی ئەوەندە نیگەرانم لە بەیانیەوە ڤایۆ ڕۆشتۆتە دەرەوە تا ئێستا نە وەڵامی پەیوەندی من نە هی یۆنگی ناداتەوە ئەو لە کوێیە چی دەکا ؟!
بە بێ ئارامی لە هۆڵەکە دێمو دەچم تەنانەت نامەوێ دابنیشم زۆر شڵەژاوم یۆنگیش لەبەرامبەرم دانشتوەو دەستەکانی خستۆتە سەر سەری
یۆنگی؛ئەوەندە هاتو چۆ مەکە بهێڵە بیر بکەمەوە ....وەستامو سەیریم کرد ؛کاتژێر یەکی شەوە لە چ شوێنێکی نەفرەتیە تا ئێستا
....هاوارم کرد بە دەستێکی شڵەژاوەوە قۆپچەی یەکەمی کراسەکەمم کردەوەیۆنگی ؛هێمن بە هەر دەگەرێتەوە ...ئەها پەیوەندی کرد ....
زەنگی موبایلەکەی لێیدا ئەوەندە دڵخۆش بوم بروسکەی خۆشی بە نێومدا تێپەڕی نەم ئەتوانی چاوەڕێ بکەم تا دوای پەیوەندیەکە پێمی بڵێ کەوا چی دەڵێن بۆیە وتم؛بیکە دەنگی دەرەکی ...
ئەوەی وتم کردی روخسارم گرژ بوو هەرکە چاوەڕێی دەنگی خۆشی ئەو بومو کەچی دەنگی پیاوێک هات...؛سڵاو بەڕێزم بەڕێز یۆنگیم لەگەڵە ..!
؛بەڵێهـ ئەی خاوەنی موبایلەکە ؟؛بەرێزم ئەو زۆر سەرخۆشە پەیوەندیم کرد تا بێنو بیبەنەوە کاتژێرێکە لێی پاڕاومەتەوە تا موبایلەکەی پێم داوە چەندی لێشی ئەپرسم ناونیشانی ماڵەوە نازانێ ...
لەگەڵ یۆنگی سەرنجمان گۆریەوە من راستەوخۆ سویچی سەیارەکەم هەڵگرتو چاکەتەکەمم پۆشی
یۆنگیش ناونیشانەکەی وەرگرتکاتێک گەیشتین بینیم لە سوچێکی باڕەکە دانیشتوە هێزی راوەستانی سەریشی نیە نزیکی بومەوە دەستم خستە سەر کەمەری ؛گەمژەی بۆچی ئەوەندە دەخۆیتەوە ...
بینیم کەوا برۆکانی گرژ کردو وتی ؛دوبارە خەیاڵیت خۆزگە لە ژیانی راستیم دەبویت نەوەک ئەوەندە خەیاڵ بایت خەیاڵ ناتوانێ ماچم بکا ...ئمممم من حەزم بە ماچی سنگتە ...
دەستی لەسەر لێوی دادەناو گریانێکی درۆینە دەگریا کوڵمە سورەکانی وای کردبو زۆر وروژێنەر دەربکەوێ دەمەوێ هەر لێرە ماچی بکەم
لەناو ئەو خەیاڵانە بوم دەنگی یۆنگی هات
؛دەی با بڕۆینەوە کوێر دەبم بۆ تۆزێک خەو ...؛پارەی خواردنەوەکانت دا ...
سەری بە بەڵێ جوڵاندو لە پێشمەوە ڕۆشت منیش دەستی ڤایۆڵێتم گرتو بەزۆر بردمە نێو ئۆتۆمبێلەکەیۆنگی لە ئاوێنەکەوە سەیری ڤایۆڵێتی کرد لە دواوەو وتی ؛ئەمە یەکەم جاریەتی بخواتەوە تەنانەت لە سەخترین کاتیشدا نەیخواردۆتەوە ...
بزەم کرد یانی ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە من لە هەموو شتەکانی ژیانی گرنگرت بومە .
...بەیانی بوو کاتێک چاوەکانم کردەوە بزەم کرد هەرکە بینیم ئەوەی نێو باوەشم بە شۆکەوە لێم دەڕوانێ چاوەکانی زەق کردۆتەوە لێم
؛تۆ !..نەدەبو لە ماڵەوە بایت...چی دەکەی لێرە؟..
دەستی لە روخساری دام ...؛خەیاڵ نیە ...وە هەر شوێنێک تۆی لێبی ماڵی منە ...
چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە هەرکە ماچیم کرد بەو پەری نەرمیو خۆشەویستیەوەدوای کەمێک لێی دور کەوتمەوە
؛با هاوسەرگیری بکەین ڤایۆ دەمەوێ تۆ تاکە هاوژینی تەمەنم بیت
...فرمێسکەکانی کەوتن ؛گاڵتە ناکەی وایە ؟...
سەرم بە نەخێر جوڵاند توند لەباوەشم کرد ؛من ببورە سەڕەرای ئەوەی خۆشم دەویستی بەڵام زۆر خۆ پەرست بوم .......
ـ
؛پیرۆزە لە کۆتایدا ...
ماچەکەمان تێکدا ؛بێمێشک لەدەرگات بدایە ....
——
دوبارە ئەم خانوە ئێمە ڕۆشتینە نێوی هەست بە ئاسودەیی دەکەم کە هەرگیز دوبارە لە ژیانم ئەو ئافرەتە نابینمەوە
باوکم ئەوی فرێدا دەرەوەو تەڵاقی دا چونکە گوێبیستی بوە کە بە خراپە باسی منی کردوەو هەلی ئەوەی وەدەست کەوتوە کە زۆرینەی موڵکەکانی باوکم بکاتە هی خۆیبەهەرحاڵ ئێمە لێرەن بۆ ئەوەی بە باوکم بڵێم کەوا دەمەوێ ژیانێکی نوێ دروست بکەم لەگەڵ دکتۆرەی خۆشەویستم .
؛باوکە ..
فرمێسکەکانی کۆبونەوە هەر کە منی بینی ؛ئای خوایە چ سوپرایزێک بوتوند لەباوەشم گرتو راستەوخۆ وتم ؛ئەوەی دەیڵێم سوپرایزترە بۆتۆ باوکە من دەمەوێ لەگەڵ ڤایۆڵێت هاوسەرگیری بکەم ...
باوکم کۆتایی بە باوەشەکە هێنا بۆ ساتێک وام زانی رازی نیە
بەڵام سەیری ڤایۆی دەکردو زەردەخەنەی کرد
؛ناتەوێ دەستی باوکت ماچ بکەیت ...ڤایۆ بەرەو باوکم هاتو لێوی خستە سەر دەستی باوکم ....
....
؛ڤایۆ....!
؛بەڵێ ئازیزەکەم ....
؛ئەگەر رۆژێک لە غیابی مندا بویت بەڵێنیم پێبدە کەوا لەبیرم نەکەی ..
؛ششش ئەمە سەرەتایە کۆتاایی نایا.....چێژی لێ ببینە ....
—-
سەلام چۆنن گوڵەکانم باوەر ناکەم کەوا تەواوم کرد واههـ
چەند ماندوبوم پێوەی بەهیوام بەدڵتان بوبێ سوپاس بۆ ڤۆتو کۆمێنتەکان وە سوپاس بۆ تەرخان کردنی کاتت بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە 🥺🤍