Part-22

512 92 2
                                    

-_بە دەنگێکی گڕەوە لێی پرسی ؛بۆچی ئەو کارەت کرد ؟!ڤایۆڵێت نایەوێ هیچ بدرکێنێ چی پێ بڵێ

Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.


-
_
بە دەنگێکی گڕەوە لێی پرسی ؛بۆچی ئەو کارەت کرد ؟!
ڤایۆڵێت نایەوێ هیچ بدرکێنێ چی پێ بڵێ... بڵێ کەوا دەیانەوێ بتکوژن بۆیە تۆم رفاندوە هەرگیز ئەوە ناڵێ ئەو دەزانی ئەگەر ئاشکرا ببێ ئەوا ئەم کوڕە لێرە نابێ دەگەرێتەوە یاخوت خاتون جیۆن رادەستی پۆلیس دەکا
باوکی زیاتر رقی لێی دەبێ ئەوکاتە ....

؛چونکە من دکتۆری تۆم و ئەوەم بەباش زانی ...
زەردەخەنەی کرد قۆڵی بە توندی گرت ؛تۆ دەزانی چ هەڵەیەک دەکەیت ئێستا نەخۆشەکەت لێرە ئاسودە نیە کەوایە وەک پزیشکێک باشی منت بوێو بمگەرێنەوە ئەگەر نا هەر لێرە دەتکوژم ....

چاوەکانی پڕ بون و ئازاری قۆڵی هەبو ؛ئازارم دەدەی جۆنگکوک....
هاواری دەکرد وە فرمێسکی کەوت سەرسام بو بەوەی دەگری ئەمە جۆنگکوک نیە ئەو دەگری !

؛ئەی بۆ تۆ تێناگەی کە من ئازار دەدەی هم ....منیش ئازار دەکێشم تۆ لەهەموو شتێکی دایکمت کردم پێت وایە بۆچی ئەوەندە حەز بەو ژورە دەکەم ئەو ژورە لە بچوکترین شتەکانیشی هی دایکم بوە یاخوت هەڵبژاردەی ئەو بونە بۆم هەر ئەم ئافرەتە بێئابڕوە هات باوکم تەوای ماڵەکەی گۆریو هەرچی هی دایکم بو فڕێی دا تەنها ئەو ژورە نەبێ من لەوێ هەست بە ژیان دەکەم هەست بە بۆنی ئەو دەکەم تۆ هەڵەت کرد بەم شێوەیە تۆش وەک باوکم بویت وەک ئەوت کرد ....

دەستی خستە سەر سەریو لەسەر سیسەمەکە دانشت
ئەو کچە نەیدەزانی چیبکا ئێستا تێدەگا بۆچی حەزی بەو ژورە بو بۆچی قەت لەو ژورە وەدەر نەدەکەوت هەر وەک پێشبینی کرد ئەسڵەن جۆنگکوک شێت نیەو هیچ نەخۆشیەکی نیە تەنها کەسێکە هۆگرە هۆگر بە شتانێکی دایکیەتی ....

ئەو هەست دەکا هەڵەی کردوە بەڵام ئەو نەیدەتوانی دابنیشێو چاوەروانی ئەوە بێ شتێک بەسەر جۆنگکوک بهێنن...

بە دەستە بچوکەکانی باوەشی لە جەستە گەورەکەی جۆنگکوک دا وە دەستی کردە گریان ؛بمبورە من نەمدەزانی بەڵام من بەرگە ناگرم بەم شێوەیە خۆت زیندانی بکەی پێویستە خۆشیەکانی ژیان ببینی بەڵێن بێ دەتگەرێنمەوە هەر کە کاتی هات ....

جۆنگکوک فرمێسکەکانی سڕیو پاڵی بە کچەکەوە نا ؛بڕۆ دەرەوە دەمەوێ بەتەنیا بن ...
بە ساردی وتی

؛جۆنگکوک.....
؛نامەوێ دوبارەی بکەمەوە ...

.....

سەلام چۆنن چاکن ..
هیوادارم باش بن گوڵەکانم ...
تکایە ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن ....
خۆشم ئەوێن

A prisoner✔️//j.j.k//Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon