𝗣𝗮𝗿𝘁 1

226 25 0
                                    


دووبارە ئەم کچە داماوە بەدەنگی چۆلەکەکان و تیشکی خۆرە بەتینەکە خەبەری بویەوە بەئازارەوە چاوەکانی بەهێواشی کردەوە هەستی کرد هەموو ئازارەکان دووبارە گەڕانەوە بۆ جەستەی، هەوڵیدا هەستێتەوە و سەیری ژوورەکەی کرد بینی"تـایـهـیۆنـگ"ی لێنییە هەناسەیەکی ئارامی هەڵمژی و بەقورسی هەوڵیدا بچێتە گەرماوەکە لەکاتێکا چاوەکانی پڕن لە فرمێسک... کات تێپەڕی دوای نیو کاتژمێر هاتە دەرەوە و جلێکی گونجاوی لەبەرکرد و قژی وشک کردەوە و بەڕێکەوت بۆ خوارەوە...

ب.کیم: بەیانیت باش کچم چۆنیت؟ "زەردەخەنەیەکی کرد"

کارلا: باشم باوکە گیان تۆ باشیت دەرمانەکانت لەکوێن؟ خواردووتن؟ " زەردەخەنەی بۆ کردەوە و لەتەنیشتی دانیشت لەسەر مێزەکە"

ب.کیم: خواردوومن کچم تۆ خەمی منت نەبێت... ئەم شێتە خراپ لێی یایت؟ کچم پێم بڵێ با لەگەڵ خ.کیم چارەی بکەین" بەخەمخۆریەوە لێی دەڕوانی"

کارلا: ئەو 5 مانگە بەم شێوەیە ئازارم ئەدا.. ڕاهاتووم خەمی منت نەبێت تەنها ئاگات لەخۆت بێت و دەرمانەکانت لەکاتی خۆی بخۆ... باوکە ئەچمە باخچەکە تۆزێک، هەستەکەم هەناسەم بۆنادرێ" وای وت و هەستایەوە"

ب.کیم: باشە کچەکەم، تکایە ئاگات لەخۆت بێ ئەزانی شتێک بکەی ئەم شێتە خراپت بەسەر ئەهێنێ، وە خ.کیم لەچێشتخانەیە ئەگەر شتێکت ویست بانگی بکە یان خزمەتکارەکان.

کارلا: باشە باوکە سوپاس" زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆشتە باخچەکە"

تەواوی کاتەکە کارلا لە باخچەکە خەریکی ئاودانی گوڵەکان و بۆن کردنیان بوو، ڕاستیەک دەربارەی کارلا کە تەمەنی 18 ساڵە و بەزۆر هاوسەرگیری پێکراوە لەلایەن برا گەورەکەیەوە کاتێک دایک و باوکی لەدەستدا لەتەمەنی 16 ساڵی، باری داراییان لەڕادەبەدەر خراپ بوو تا ڕۆژێک برا گەورەکەی کارلا وێنەی کارلای خستە مەزادخانەوە بە مەبەستی فرۆشتنی و لەم ڕۆژە کاتێک تایهیۆنگ وێنەکەی بینی پارەیەکی یەکجار زۆری پێدا تا کارلا ببات سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پیاو چاوەڕێی بوون و ڕیزیان بۆی گرتبوو....لەڕاستیدا تایهیۆنگ هیچ هەست و خۆشەویستیەکی بەرامبەری نییە، تەنها بۆ کاڵ کردنەوەی تووڕەیی و ئارام بوونەوەی لای خۆی هێشتیەوە لەکاتێکا لەهەستی کارلا تێناگات،، بەڵام تەنها شتێک لەئێستایا کارلای تۆزێک دڵخۆشکردبێت ئەوەیە کە تا ئێستا تایهیۆنگ دەستی لێی نەداوە سەرەڕای هەموو شتێک هێشتا ئەوە باشترین شتە..

کارلا: تەنانەت چۆن ئەم گوڵانە لێرە خونچە دەکەن؟ "وای وت کاتێک لەلای گوڵەکان دانیشت بوو" من لێرە لەناوچووم، بە ماوەیەکی کەم باوەڕم وایە تەنها چەند ڕۆژێکم مابێت لەژیان وە ئەگەر وابێت مایەی دڵخۆشیە.. کارلا... دایکە بۆچی ئەم ناوە؟"فرمێسک چاوەکانی پڕ کرد" ئاخر ئەم ناوە واتا ئافرەتێکی بەهێز بۆچی ئەم ناوەت لێم نا ئاخر؟؟ من لەناوچووم دایکە کچەکەت لەناوچوو تاقانەکەت کە بەیانیان ئامادەت دەکرد بۆ قوتابخانە ئێستا هیواخوازە چاوەکانی نەکاتەوە "ئەگریا و سەیری ئاسمانی ئەکرد بەهیوای ئەوەی خوای گەورە ئێستا بیباتەوە بۆ لای دایکی" باوکە گیان ئەو کچەی هەموو کات پێیت ئەوت هەرگیز نیگەران نەبیت و خەمی خەرجی ڕۆژانەت نەبێ منت لەپشتە،، ئەی کوای؟توخوا بیرتان ئەکەم.."ئەگریا و ئەگریا مێشکی زۆر ئاڵۆز ببوو"

تـەمەنـێکـی نـەفرەتـلێکـراو"!Where stories live. Discover now