تکایە ڤۆت بکەن 💕
.
.
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بـەیانـی ☀
چاوەکانت بەهۆی تیشە خۆرە بەتینەکەوە کردەوە کاتێک لەپەنجەرەی ژوورە پڕ دەرمانەکە دەهاتە ژوورەوە، سەیری ژوورەکەت کرد کەسی لێنەبوو ..تۆ: بێزارم... کەی ئەچمە دەرەوە کەسی نەناردوە تەنانەت خۆشی نەهات... منی لەبیرچوە یان چی؟.
ویستت هەستی بەڵام دووبارە ئازارەکە گەڕایەوە بۆ جەستەت بەتوندی چاوەکانت داخست لەتاو ئازار
دووبارە پاڵکەوتیتەوە تەنانە ناشتوانی بجوڵێیت کەس نایەتە ژوورەوە.. چاوەکانت داخست بەڵکو کەمێک خەو بتباتەوەو کاتەکە بڕوات.... کات تێپەڕی تۆ خەوتبویت لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ڕووخساری شەیتانەکەی دەرخست لێت نزیک بویەوە بەشەیتانی پێکەنی لەپڕ لە دەرگا درا چاوەکانت بەترسەوە کردەوە سەیری تای-یت کرد سەیری دەکردی سەرسامبوی بەوەی لێرەیە،،، تای فەرمانی کرد بێتە ژوورەوەو دکتۆرەکە هاتە ژوورەوە بەزەردەخەنەوە..دکتۆر: بەیانیتان باش، خاتوو کارلا ئێستا چۆنیت؟ ئەگەر هەست بەباشی ناکەیت پێمان بڵێ.
تۆ: ن..نا سوپاس من ئێستا تۆزێک باشترم بەهۆی گرینگی پێدانەکانتانەوە. "زەردەخەنەیەکی کیوتت کرد"
دکتۆر: دڵخۆشم کە توانیومانە بەباشی گرینگیت پێبەین، بەڕێز تای ئەکرێت لەدەرەوە قسەبکەین؟.
تای: بێگومان.
ئەوان ڕۆیشتنە دەرەوە تۆش دەتویست بزانیت چی ئەڵێن چاوەڕێ بوی تای بگەڕێتەوە، دوای 10 خولەک تای گەڕایەوە سەیری کردی
تۆ: تای...
تای: دەی ئەچینەوە. "نەیهێشت قسەکەت تەواوکەیت هاتە لات یارمەتیدایت تا هەستی و ئامادەی کردیت چاکەتەکەی کردە بەرت بەهێواشی و دەستەکانی لەکەمەرت ئاڵاند و ڕۆیشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەستی کرد بە لێخوڕین"
کەشەکە ئارام بوو بارانێکی بەلێزمە ئەباری هەوری ڕەساسی ئاسمانی شینی داپۆشی بوو گەرمی لەناو ئۆتۆمبێلەکە داگیرسابوو تەنها دەنگی بارانەکە ئەهات تۆش سەیری دەرەوەت ئەکرد لەپەنجەرەی تەنیشتتەوە تای جار جارە سەیری ئەکردی بەهێواشی لێیدەخوڕی تا بارانەکە هێواش بێتەوە تۆ بیرت لەشتێک ئەکردەوە...
تۆ: تای. "بەبێ بیرکردنەوە بانگت کرد سەیری دەرەوەت ئەکرد"
تای: بڵێ.
تۆ وەستای کەمێک.
تۆ: ئەکرێت چەند شتێک بپرسم؟.

YOU ARE READING
تـەمەنـێکـی نـەفرەتـلێکـراو"!
عاطفيةنـەفرەت لـەم جیهـانە پـڕ کێشـەیە ئەکەم" سـەردەمێـکی بێمـانا و پـڕ کێشـە چۆن ڕزگـارم بێت خـودایـە بەنـدەکەت لەژێـر دەستـی بەنـدە بـێ زەمیـرەکـانتـدایە.!!