ڤۆت لەبیر مەکەن 💕
.
.
.بـەیانـی☀"
بەهۆی تیشکی خۆرە بەتینەکە خەبەرت بویەوە چاوەکانت هێواش هێواش کردەوە بەسەقفی ژوورەکە ئاشنا بویت هەڵسایتەوە، چویت دەمووچاوت شوشت و هاتیتە دەرەوە قژت شانە کرد و سەیری خۆتت کرد، دواتر هەڵسایتەوە هەناسەیەکی قوڵت هەڵمژی هەستت بە وشک بوونی قورگت کرد ناشتوانیت بچیتە خوارەوە، چویتە باڵکۆننکە..تۆ: لە کۆتایدا "چاوەکانت داخست هەوا فێنکەکە بەر ڕووخسارت ئەکەوت"
بۆ پێنج خولەک ئاوا مایتەوە دواتر بیرت کردەوە کەوا تای لە ماڵەوە نیە ئەتوانیت بچیتە دەرەوە، بێگومان ئەگەر کلیل نەبێت، چویتە لای دەرگاکە بەهیواوە هەوڵتدا بیکەیتەوە.. کرایەوە! دڵخۆش بویت بەهێواشی قاچت کردە دەرەوە هەنگاوی بچوکت ئەنا لەکۆتایدا گەیشتیە لای پەیژەکان بەهیواشی چویتە خوارەوە بەهیوای ئەوەی ئەوی لێنەبێت، بینیت کەوا خاتوو کیم و بەڕێز کیم دانیشتوون نانی بەیانی دەخۆن ویستت بچیتە لایان،،، بەڵام وشک بویت کاتێک تای"ت بینی دانیشتووە نان دەخوات چاوەکانت داخست ویستت بەهێواشی بگەڕێیتەوە بەڵام وەستایت کاتیک بەڕێز کیم بانگی کردیت...
بەڕێز کیم: کارلا کچم..وەرە نانەکەت بخۆ چاوەڕێت بوین.
تەواو بێهیوا بویت ئاوڕت دایەوە بینیت تای تووڕەیی لێ دەبارێت بەڵام بە ئارامی دانیشتوە تۆ نەفرەتت لەخۆت دەکرد نەئەبوایە بێیتە خوارەوە..
تۆ: نا.. سوپاس بەڵام من هاتم تۆزێک ئاو بخۆمەوە تۆزێک نەخۆشم ب..بۆیە ئەمەویت پشوو بدەم لەسەرەوە. "ترسایت لێی زەردەخەنەیەکی ساختەت کرد"
خاتوو کیم: چیتە کچم؟ با بتبەین بۆ نەخۆشخانە. "نیگەران بوو وەستا لە نان خواردن"
تۆ: ن..."قسەکەت تەواو نەکرد"
تای: ئەو هیچی لێ بەسەرنایەت، سۆزانیەکان هەمووکات باشن. "وتی و چاوەکانی ئاگریان لێ دەباری لە تووڕەیی"
تۆ دڵت پڕبوو هیچت بۆ نەوترا تەنها سەیری خاتوو کیم'ت کرد و ڕاتکردە سەرەوە
بەڕێز کیم: تای کوڕم ئەم قسانە چیە؟! ئەو دڵی پێی دەشکێت جارێکیتر ئەم وشە پیسە بەکارناهێنیت.! "وتی و هەڵسا لەوێ ڕۆیشت"
خاتوو کیم نیگەران بوو نەیزانی چیبڵێت، تای بەبێ گرینگیدان هەڵسا و ڕۆیشتە دەرەوە خاتوو کیم'یش زیاتری بۆ نەخورا هەڵسا و ڕۆیشتە هۆڵەکە, کات تێپەڕی نزیکی ئێوارە بوو تۆ لە ژوورەکەت خەریکی ڕێکخستنی دۆڵابەکەت بویت تەنها بۆ ئەوەی کاتت لێ بڕوات تەنانەت نانیشت نەخوارد، لە دەرگا درا تۆش فەرمانت کرد بێت ژوورەوە خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە

YOU ARE READING
تـەمەنـێکـی نـەفرەتـلێکـراو"!
Romantikنـەفرەت لـەم جیهـانە پـڕ کێشـەیە ئەکەم" سـەردەمێـکی بێمـانا و پـڕ کێشـە چۆن ڕزگـارم بێت خـودایـە بەنـدەکەت لەژێـر دەستـی بەنـدە بـێ زەمیـرەکـانتـدایە.!!