Part5

108 12 1
                                    

جەماعەت ئەگەر ئەیخوێننەوە ڤۆتیش بکەن 😻
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بـەیانـی ☀"
بەهۆی تیشکی خۆرە بەتینەکە چاوەکانت کردەوە بینیت تای خەوتوە بەهێواشی هەڵسایت و چویت دەمووچاوت شۆرد و جلێکی ماڵەوەت پۆشی و ڕۆیشتیتە خوارەوە، چویتە چێشتخانە بینیت خزمەتکارەکان کارەکانیان ئەکەن و قسە لەگەڵ یەکتری ئەکەن کاتێک تۆیان بینی خێرا بێدەنگ بوون و خۆیان چەماندەوە بۆت تۆش زەردەخەنەیەکت کرد..

تۆ: بەردەوام بن. "زەردەخەنەت کرد و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتی"

کات تێپەڕی تۆ لەگەڵ خزمەتکارەکان بویت و قسەتان ئەکرد و پێئەکەنین تا لەپڕ ئەو پێکەنینەتان نەما بە دەرکەوتنی ئەم شەیتانە هەموویان چەمانەوە بۆی و تۆش هەڵسایت.

خزمەتکار: بەڕێز تای شتێکت پێویستە؟.

تای: پەرداخێک ئاو.

خزمەتکار: فەرمانتە.

تای سەیرێکی تۆی کرد تۆش سەرت داخست خزمەتکارەکە پەرداخێک ئاوی بۆ تای هێنا و پێیدا دواتریش تای ڕۆیشتە دەرەوە، کات تێپەڕی تۆ دووبارە لە باخچەکە بویت و لەگەڵ گوڵەکان قسەت ئەکرد و دەردە دڵت بۆیان ئەکرد، لەناکاو هەستت بە سڕبوون🥶" کرد بەهۆی ئەم بەفراوەی کە بەسەرتا ڕژێنرا... خێرا هەڵسایتەوە هەناسەت تەنگ ببوو.. سەیری ئەو کەسەت کرد بینیت تای-یە بێگومان جگە لە ئەو ئەبێ کێ بێت؟ بەلاتەوە سەیر نەبوو...

تۆ: ئ...ئەم ن..نەفرەتیە چی.یە. "زۆر سارد بوو خەریک بوو ببەستیت"

تای: سزا بچوکەکەت...دواتر سەڕەی ئەوی ترە. "بەشەیتانی زەردەخەنەی ئەکرد"

تۆ: س..سزای چی؟.

تای: هی ئەم کارانەی کردووتن...چویتە ژووری کارکردنەکەم و دەستکاری شتەکانت کردم بەبێ ئەوەی بزانیت کامێرای لێیە، بیرت لەچی ئەکردەوە بچکۆڵەی جوان؟. "بەگاڵتەپێکردنەوە پێکەنی و تووڕە بوو لەهەمان کاتدا تۆ شۆک بویت تەواو ترسا بویت جەستەت ئەلەرزی، نەک لەبەر سەرما..لەبەر قسەکانی تای و گەمژەیی خۆت"

تۆ: ب..بۆ.چی کامێ..را لە ژووری کار..کردن د..دائەنێی؟.

تای نزیک بویەوە لێت.

تای: بۆ ئەوەی مناڵی وەک و تۆ نەچێتە ژوورەوەو یاری بەشتەکانم بکات.

تۆ: مەبەستم...نەبوو ب..بەخوا بەس بۆ ئەمە لێم خۆشبە. "چاوەکانت پڕبوون پەتزانی سزاکەی قورس ئەبێ"

تای: شششش جارێ بیرەکەمەوە چی سزایەک باشە. "بەشەیتانی سەیری کردی کە تۆ خەریک بوو بمریت لەترسا"

تـەمەنـێکـی نـەفرەتـلێکـراو"!Where stories live. Discover now