ڤۆت 💕
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بـەیانـی ☀"
لەدەرەوە بەفرێکی زۆر دەباری و جەوێکی سارد و خۆشی هەبوو خەڵکی خەریکی ئیش و کاری خۆیان بوون، تای چاوەکانی کردەوە سەیری ژوورەکەی کرد تۆی لێنەبوو بیری کردوە ڕۆیشتبیتە خوارەوە تا لەناکاو دەرگای گەرماوەکە کرایەوە تۆی دەرخست کەمێک ترساو دیاربویت کاتێک تای-ت بینی تۆ لەگەرماو جلەکانت گۆڕیبوو ئەتزانی لەکاتێک بێت تای هەڵدەستێ، تۆزێک بەئەستەم هەنگاوت دەنا لەبەر ئازاری ڕان و کەمەرت دەستت بە کەمەرتەوە گرتبوو چویتە پێش ئاوێنەکە دانیشتی قژت وشک ئەکردەوە، تای بەردەوام سەیری ئەکردی تۆ لەبەر ئازار خەریکبوو بگریت تای ڕۆشتە گەرماو و دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر هاتە دەرەوە و تیشێرتێکی سادەی ڕەشی پۆشی، تۆ هەر لەژوورەوە بویت قژت شانە کرد و چویتە لای دۆڵابەکە تا کەرەستەی فریاگوزاریەکە بێنیت و برینەکەی کەمەرت بپێچیتەوە تا تای هات و لەناکاو بەشێوازی بوک،هەڵیگرتیت و لەسەر سیسەمەکە پاڵی خستی تۆ شۆک بویت نەتزانی چی لەمێشکایە...کەرەستەی فریاگوزاریەکەی لەدەستت برد و لەتەنیشتت دانیشت..تای: تا چارەسەرەکە ئامادە ئەکەم جلەکەت هەڵدەوە، ئەگەرنا خۆم ئەیکەم "وای وت کاتێک سندوقی کەرەستەکانی کردەوەو چەند شتێکی دەرهێنا"
تۆ: خۆم..ئەتوانم.
تای بێ گرینگیدان جلەکەتی گرت و هەڵیدایەوە بەشی سگت تەواو دیاربوو دڵت خێرا لێیدەدا ئەشترسای بەڵام هیچت لەدەست نایەت بێگومان..
تای: لەبەر ئەوەی ئازارت هەیە ئێستا لێتنایەم.. بەڵام کاتێک باشتر بویت بۆتی نوێ ئەکەمەوە.
تۆ چاوەکانت داخست کاتێک دەستی تای بەر کەمەرت کەوت کە دەرمانەکەی لێ ئەیا زۆر ئازاری هەبوو فرمێسک لە چاوەکانت هاتە خوارەوە دوای چەند خولەکێک تای تەواوبوو و سەیری کردی..
تای: هەڵسە.
تۆ: ب..بۆچی؟
تای: هەڵسە ئەتبەمە لای دکتۆر.
تۆ پێت سەیر بوو ئاوا گرینگی پێت ئەدا.
تای: دڵخۆش مەبە تەنها بۆ چەند ڕۆژێکە. "بەساردی وتی و بەبێ هەستی سەیری ئەکردی"
تۆ: بەڵام..من..من ئا.زارم هەیە.
تای هاتە نزیکتەوەو لەباوەشی کردیت بەشێوازی بوک، چونە خوارەوە و تۆی بردە ناو ئۆتۆمبێلەکە و خۆشی سەرکەوت و دەستی کرد بە لێخوڕین..تەواوی کاتەکە کەستان قسەتان نەکرد تا گەیشتن تای ڕۆشتە دەرەوەو دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کرداوەو تۆی بەباوەش هێنایە دەرەوە، و تۆی بردە ژوورێک و دکتۆر هات..
![](https://img.wattpad.com/cover/360082347-288-k803669.jpg)
YOU ARE READING
تـەمەنـێکـی نـەفرەتـلێکـراو"!
Lãng mạnنـەفرەت لـەم جیهـانە پـڕ کێشـەیە ئەکەم" سـەردەمێـکی بێمـانا و پـڕ کێشـە چۆن ڕزگـارم بێت خـودایـە بەنـدەکەت لەژێـر دەستـی بەنـدە بـێ زەمیـرەکـانتـدایە.!!