Part__21

586 107 28
                                    

-

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

-

خەریکە دانیشتوەو نینۆکەکانی دەستی لێدەکاتەوە بەهۆی زۆری دڵەراوکێ
ئەو زۆر برسیەتی بەجۆرێک گەدەی ناوەستێ لەهاوار کردن نزیکەی رۆژو نیوێکە نانی نەخواردوەو کەسیش نەهاتۆتە ژورە نەفرەتیەکەی

هاواری کردو بە قاچ کێشای بە کورسی ژورەکەیدا
؛بەنەفرەت بن گەمژەینە ....

دەرگای ژورەکەی کردەوە ئەو کاتەی بۆنی خواردنە دڵخوازەکەی گەشتە لوتی
هێشتا دودڵە ..هەرگیز نەیویستوە قسەی کەس لەسەر ئەودا زاڵ ببێ بەڵام خەریکە برسیەتیە نەفرەتیەکەی ئەو یاسایەی ئەو دەشکێنێ

دڵی خێراتر لێیدەدا هەر کە نزیکی هۆڵەکە بویەوە پاشان شێوەی شۆکی ڤایۆڵێت یەکەم شت بو کە هەستی پێ کرد لەکاتێک ئەم کوڕە لە بەرامبەریدایە .واتا پشتی لە کوکە..

ڤایۆڵێت راستەوخۆ هەڵسایەوە شڵەژاو بو لەکاتێک جۆنگکوک وەک شێت پەلاماری خواردنەکەی دا بێ گوێدان بە ئەوان

شوگا؛دەمزانی پێ لە لوت بەرزیت دەنێ هیچ کەس لەبەرامبەر برسیەتی و ئازاری گەدە خۆی ناگرێ ...زەردەخەنەی دەکرد

جۆنگکوک وەک ئەوەی گوێ بیستی هیچ نەبوبێ بەردەوام بو
پاش کەمێک
ڤایۆڵێت؛جۆنگکوک تکایە دابنیشە ...
هەرکە وای وت کوک سەیری چاوەکانی کرد بە قوڵی
پاشان هەنگاوی نایەوە بۆ ژورەکەی ....

-
ڤایۆڵێت هەستی بە دڵخۆشی دەکرد
؛سەری گرت ...
شوگا زەردەخەنەی دەکرد ؛پێم وتی بۆ منی جێبێڵە ئەم کوڕە خۆم ئاقڵی دەکەم ..
؛بەڵام هێشتا قسەم لەگەڵ ناکا وەک ئەوەی من نەبینێ ...

شوگا ماچی سەری کردو وتی ؛دڵگران مەبە ئێمە هەموو شتێک ئەنجام دەدەین ...دەی با ئێرە کۆبکەینەوە ...

دوای نزیکەی کاتژمێرێک دەرگای ژورەکەی جۆنگکوکی کردەوە
بینی دوبارە جگەرە دەکێشێ ...

تەنانەت ئاگادار نەبو لە هاتنە ژورەوەی کەسێک ئەوەندە لە بیر کردنەوەیەکی قوڵدابو تا ڤایۆڵێت وتی ؛پێم ناڵێی ئەم جگەرە نەفرەتیەت لەکوێ هێنا ...

بێ ئەوەی بجوڵێ وتی ؛لە ژورەکەی ئەو خوێریەی خوارەوە .. دوبارە جگەرەکەی نزیکی لێوی کردو دوکەڵەکەی بۆ جامەکە ڕەوان دەکرد
ئەوەی دواوەی بە سەرسامی لێی دەروانی

؛تۆ دەڵێی کەوا بێ مۆڵەت چویتە ژوری ئەو ....

؛ئم ...تۆ بۆچی لێرەی برۆ دەرەوە نامەوێ بتبینم ...
ئەو کچە زیاتر نزیکی کەوتەوە تا جۆنگکوک هەستی پێکردو سەیری کرد ئەمەش وای کرد کە ڤایۆڵێت هەنگاوی زیاتر نەنێ و بشڵەژێ لە جوانی ئەو کورەدا

؛من .ئەوا جۆنگک کوک دو رۆژە هیچ چارەسەریەکت وەر نەگرتوە
...

جۆنگوک؛نامەوێ ... زۆر بە ساردی وتی بێئەوەی بهێڵێ قسەکانی تەواو بکە کە هێشتا سەیری چاوی دەکا

وە هەڵسایەوە بەرەو رویدا وەستا ڤایۆڵێت هەستی بە ترس دەکرد لەهەمان کاتدا دڵی وەک شێت هەڵبەزو دابەزی دەکرد ؛
بۆچێ ئەو کارەت کرد ؟!.

—-

هەلەو چۆنن چاکن ؟
بەهیوام بەدڵتان بوبێ تکایە ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن 🤍

A prisoner✔️//j.j.k//Where stories live. Discover now