Day-1-

357 60 53
                                    

..𖤝..

هەمووکات لەوانە بترسن کە بێدەنگن
لەبەر ئەوەی زۆر چاوەڕوان نەکراون

❛ ━━━━━━・❪ ❁ ❫ ・━━━━━━ ❜

❛ ━━━━━━・❪ ❁ ❫ ・━━━━━━ ❜

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



"ئەرێ تۆ زمانت هەیە؟."



"هەر بەڕاستی ئەزانیت قسەبکەیت؟؟"


"وادیارە پشیلە لێتی قوت داوە"



"شششت تۆ گەمژە لەگەڵـ تۆمە!"


پاڵێکی نا بەشانی و لەسەر کورسیەکەی کەوتە خوارەوە. هەموویان دەستیان کرد بەپێکەنین و قسەی ناشرین. وەچەند کوڕێکی تر هاتن و بە شێـوەی بازنەیی دەورەیان لێدا.


زەردەخەنەیەکی بێڕەوشتانە لێوەکانیان داگیرکردبوو وە سەیری خواروەیان دەکرد کە کوڕە لەسـەر ئەرز کەوتووە. کتێبەکانی هەمووی پەرش و بڵاو بوون



ئەویش سەری بەرزکردەوە.
بینی هەموویان بەچاوێکی سوکەوە لێی ئەڕوانن
بەتایبەت ئەم کوڕە باڵا بەرزە ..
هیونجین..

لێی هاتە پێشەوە و خۆی دانەواند تا بگات بەهەمان ئاستی چاوەکانی . هێشتا زەردەخەنە زۆر نەگریسەکەی لەسەر لێوانی بوو


تۆ .. تۆ تەنها دۆڕاوێکی پیسی بە توندی چەناگەی گرت و سەیری کرد وە بۆ هەمیشە وەک یاری من ئەمێنیتەوە... هەرچەندەی بمەوێت یاریت لەگەڵ ئەکەم دواتریش وەک شوشە ئەتشکێنم. تێگەیشتیت لینۆ؟

هێشتا چەناگەی زۆر بە بێویژدانی گرتبوو.

ب..بوەستە..

ئەوە ئازارم دەدات

کوڕە وەك زۆربەی کاتەکان بێدەنگ مایەوە
ئەوە تاکە شتە کەدەتوانێ بیکات

ئەڵێم تێگەیشتیت لینۆ؟؟!!!

کوڕە سەری وەک ئەرێیەک لەقاند. ئەویش زۆر ئەمەی بەدڵ بوو بۆیە زلەیەکی قایمی لێدا پێش ئەوەی بە بە لاقەیەک لەگەڵ زەوی تەختی بکات.


هیونجین وامەکە! چی گەر شوێنێکی شکا؟؟.
دەنگێکی قوڵ وای وت لە دوایەوە وە ئەویش بەس پێکەنی با بشکێ. وادەزانی گرینگی پێدەدەم؟.


بە قاقای پێکەنین وتی و شوێنەکەی جێهێشت. ئەوانی تریش دوای ئەو ڕۆشتن.

قوتابیەکان وەک هەمووجارێکی ئاسایی بەڕێکەوتن بۆ کافتریاکە تا ژەمی نیوەڕۆ نۆش کەن. بەڵام من ناتوانم. لەبەر ئەوەی ئارەزوی خواردنم نەماوە پاش ئەوەی هەمووڕۆژ بەدەست هیونجین و کوڕەکانی تر لێدان ئەخۆم. تەنانەت زۆربەی جار وزەی ڕۆشتنیشم نیە

لەوەتەی هاتوومەتە ئێرە کێشم زۆر دابەزیوە.

ڕێگاکەم گۆڕی بۆ ژوری پەرستارەکە کە زۆربەی کاتەکانمی لێ بەسەر ئەبەم. خاتوو ماری ئافرەتێکی زۆر بـاشە. ئەو ئاگاداری هەموو ئەو شتانەیە کە بەسەرم دێن بەڵام ئەو هێشتا بەباشی چارەسەرم ئەکات.

هاتە لام و پرسی کوێـم ئازاری هەیە

منیش وەک هەمووجارێک پێم وت کە کوێیە

چاوەکانـم داخست تا تۆزێک لەئاشتیدا بحەسێمەوە پاش ئەوەی چینێکی باشیان لێدام. هەناسەیەکی ساردم هەڵمژی و کەوتمە بیرکردنەوەی قوڵ. تا دەنگی پێیەکی ناسـراو هات.

هان. ئەویش کوڕێکە لێرە کە سـوکایەتی زۆری پێئەکرێ. نەک لەبەر ئەوەی گۆشەگیر و بێدەنگە. بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو هـەژارە! لێرە لەم قوتابخانەیە تەنها مناڵی دەوڵەمەندەکان ئەخوێنن بەڵام ئەو زۆر بەقوڕسی خوێندی تا ئێرە بەدەست بێنێت.

بەڵام نەیئەزانی ئەبێتە دۆزەخێک بۆی..

کات تێپەڕی و گەڕامەوە ماڵەوە.
دەرگایەکە خۆی بۆم کرایەوە لەبەر ئەوەی ماڵەکە هەمووی لەژێر کۆنتڕۆڵی دایکمە. بـەڵێ ئەو جادووگەرە. بەڵام جادووگەرێکی خراپ نیە. ئەو ئافرەتێکی زۆر زۆر میهرەبانە. ئەو تاکە کەسە کە هەمبێت ئێستا پاش ئەوەی کە باوکم کوژرا

ئامۆزایەکیشم هەیە ناوی سۆن ووە. ئەو باشترین هاوڕێمە. ئەو هاوڕوحمە. هەر لە مناڵیەوە لەگەڵـم بووە و هەرگیز ئازاری نەداوم. تەنها هیوا دەخوازم کە لەم ژیانە و لە ژیانەکەی تریش هەر لەگەڵـم بێت


بەڵام هیونجین.. ئەو کوڕی بەڕێوبەری قوتابخانەکەیە. ئەوەی بەدڵی نەبێت ئازاری ئەدات جا لەوەتەی لەم قوتابخانەیەم منی گرتووە بەئامانج.


بینیم دایکم لە چێشتخانە خوانی ئێوارە ئامادە ئەکات وە تەواوی سەرنجی لەسەر خوانەکەیە

منیش نزیک بوومەوە.

"دایکە.. ئایە ئاساییە لە قوتابخانە کەسێک بکوژم؟"

..
..
..
..
...
....
.....
.......
....

_______________________________

ئەمەش چیڕۆکی نوێمە 🖤
هەوڵدەدەم زوو تەواوی بکەم
وە پارتەکانیش زۆر درێژ ناکەم.
وەســەلام

( ئەزانم کاتەکەشی زۆر درەنگە بەس دەیツ)

هیـوام وایە چێژی لێ ببینن 🖤✨











|| کوڕی جادووگەرێك ||Where stories live. Discover now