Day-3-

169 45 113
                                    


کوشتن؟؟ بەڵێ لەوانەیە بەڵام بۆ کوشتن؟

دەمم کردەوە تا وەڵامێکی بدەمەوە بەڵام داخست.


ئەویش چاوی لێـم سوڕاند واز لەبابەتی کوشتن بێنە. ئەگەری هەیە تا کۆتایی ژیانت لە زیندان بڕزێیتەوە بۆیە ڕێگایتر بگرە بەر



ئەزانم. بەڵام پێموایە کوشتن باشترین ڕێگایە تا جارێکیتر بێزارم نەکەنەوە لەسەر جێگاکە هەڵسام و سەیرم کرد تۆش پێتوانیە؟


شەقێکم بەرکەوت.




واز لەقسەی هیچ بێنە! بە دایکت ئەڵێم ها!



چی؟ سۆنوو هەڕەشەم لێ ئەکەیت؟؟ تکایە لێم تێبگە هەموو ئەوەی دەیکەم تەنها تۆڵـە کردنەوەیە..
تۆزێک دەنگم بەرزکردەوە ئەویش شانەکانمی گرت و سەیری نێوچاوی کردم




کوشتن ترسنۆکانەترین ڕێگایە بۆ تۆڵەکردنەوە. زۆر ڕێگای تر هەن کە لە کوشتن بەئازارترن قسەکانی تا ڕادەیەک کاری تێکردم.



دەی مادەم وایە واز لە بیرۆکەی کوشتن ئەهێنم و بەقسەی دایکم و سۆنوو ئەکەم.




-_-_-_-_-_-_-_-_-_-





چوومە قوتابخانە وەک هەمووجار. داخیلی پۆلەکەم بووم کەسم نەدی بینیم هێشتا زۆر زووە. بۆیە جاناتەکەم لەسەر کورسیەکەم دانا و دانیشتم



پاش ماوەیەکی کەم چەند دەنگێکی بەرزی پێکەنین هات. پێوسیتی نەئەکرد ئاوڕدەمە دواوە تا بزانم کێیە لەبەر ئەوەی ئاشکرایە کە کێیە. هیونجین و هاوڕێکانی. پێدەچوو باسی کەسێک بکەن



تۆش ئەو گەمژەیەت بینی چۆن ئەگریا؟! خۆزگە لە تیکتۆک بڵاوم ئەکردەوە بە هەزارەها لایکم بۆ ئەهات من دڵنیام!!




بەڵێ بەڵێ  بەس بۆ ڕسواکردن باشبوو



هەهـ.. ئەوەی شایەنی بوو پێمان دا




نازانم ئەمجارە چ داماوێکیان کردۆتە ئامانجی خۆیان و ئازاریان داوە. تەنها هیوادارم باشبێت. وە سەیری ئەو شوێنەم کرد کە ئەوان لێی دانیشتبـوون. ئەوە شوێنی هان بوو. کوڕی داماو وادیارە لەویان داوە

وە نۆرەی ئەویش دێت..
دەنگی هیونجین هات و وای وت کاتێک سەیری منی کرد بە هەمان شێوە هاوڕێکانیشی ئاڕاستەی سەیرکردنیان بەرەولای من بوو. بە فیزەوە


نۆرەی من؟ لەچی؟ ئێوە خۆتان پێشتر زۆرتان لێداوم جا ئەتانەوێ شێوازی لێدانەکە بگۆڕن؟یان چی؟ گەمژانە وائەزانن دڵخۆشەبن گەر ئازاری خەڵک بەدەن.





|| کوڕی جادووگەرێك ||Where stories live. Discover now