Day -8-

85 26 66
                                    






شەو درەنگ بوو، چاوەکانم لە سەقفە سپیەکەی ژورەکەمیان ئەڕوانی، وە بێدەنگیەکی تاڵ ژورەکەی داپۆشکردبوو لەکاتێکدا من لەناو بیرکردنەوەکانم نوقم بوبوم و هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەم دەدا تا بتوانم مەلەبکەم تا بەلایەنی کەمەوە ڕزگار بم



بەڵام هیچ سودێکی وەهـا نابینم،




دەستێکی نەرم هات بە ڕوخسارماو ئەمەش وایکرد ئاڕاستەی بینینم بگۆڕم بۆ ئەو بەرکەوتنەی ڕوخسـارم، هەستێکی ئاسودەیی ناسراو بوو، ئەمە دەستی دایکم بوو


دایە.. سەیرم کرد و بینیم بە ڕوخسارێکی نیگەرانیەوە لێم ئەڕوانێ، ئەمە بەڕاستی مایەی ئازارە هەرکاتێک بەم شێوەیە ئەیبینم، وەک ئەوەی تاوانێکم ئەنجامدابێ و ئەو پێی زانیبێ

وە بەڵێ واش بوو.


کوڕم، لەکەیەوە جادوو دژی خەڵک بەکار دەهێنی؟

وەک ئەوەی هاتووچۆی خوێن لەگیانم وەستابێ ڕەق بووم، بێدەنگ مامەوە بۆ بەلایەنی کەمەوە چەند چرکەیەک تا بەڕوونی بیربکەمەوە بۆ وەڵامێکی فریودەر



جادوو؟ دایکە باسی چی دەکەیت؟




خۆت گەمژە دەرمەخە دەستی لەسەر ڕوخسارم لابرد من بەڕاستی زۆر لێت نائومێدم..




دایە بهێڵە ڕونی بکەمەوە، من تەنها-
قسەکانم بەنیوەچڕی بەجێمان کاتێک بینیم سنوقە بچوکەکەی دەرهێناو نیشانی دام، ئا ئەمەیە کارەسات



سەیرم کرد و هیچم نەوت،
لەڕاستیدا هەرچیەک بڵێم سودی نیە

ئەزانی ئەمە زۆر مەترسیدارە؟
ئاماژەی بە سنوقەکە کرد


من هێشتا بەبێدەنگی مامەوە وەک ئەوەی پشیلە زمانمی بردێ، لەبارودۆخێک دام گەر گەورەترین بەهانەش بێنم بێسـوودە.



هەرگیز نەکەی جارێکیتر بەکاری بێنی، تێگەیشتی؟




بەڵام بۆچی؟
چاوی لێم سوڕاند، بەڵێ ئێستا من وەک مناڵێکی بچوم خۆم یەتەبەر چاو کە دایکی ئیهانەی ئەکات




مەبەستت چیە لە 'بەڵام بۆچی؟'  ئەمە یاری بەژیانت ئەکا، شتە بەنرخەکانی ژیانت ئەبا تەنها لەپێناو ئەو ئارەزوانەی کە دەتەوێ ئەنجامیان بدەی.




من شتی تەواوم هەیە تا بیبەخشم..
لەڕاستیدا نا، بەڵام دەتوانم بەرگەیان بگرم




You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 29 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

|| کوڕی جادووگەرێك ||Where stories live. Discover now