Day-2-

167 47 39
                                    

"چی؟ بۆ کوڕم ئەتەوێ کەسێک بکوژیت؟؟"
داکی وەستا لە دروسـتکردنی خواردن وە سەیری کرد. تۆزێک نیگەران دیاربوو بەوەی کە تاکە کوڕی قسەیەکی ئاوای کرد.

لینۆ سەیری دایکی کرد پێش ئەوەی سەیری پەنجەکانی دەستی بکاتەوە من تەنها ئەمەوێ بزانم کە ئاخۆ ئاساییە یان نا.. دایکە یارمەتیم ئەدەیت؟

هەناسـەیەکی ساردی هەڵمژی.

نەخێر. هەرگیز نەکەی خەڵکی بکوژی. تۆ نابێ دەستت بەخوێنی کەس سـوور بێ باشە؟

بەڵام دایکە ئەوان ئازارم ئەدەن وە ..

"لینۆ!!"
تۆزێک دەنگی لەسەری بەرز کردەوە. هیچ دایکێک نایەوێت کوڕەکەی ئەم قسانەبکات.

ئەتەوێت خۆت بەگرتن بدەیت؟؟. بۆ خاتری نەفرەت گەر ئازاریان دایت واتای ئەوە نیە تۆ بچیت بیان کوژی! کوڕەکەم تەنها هەوڵبدە بەهێز بیت و نەهێڵیت ئازارت بدەن.

خۆی بێدەنگ کرد.

بۆچی؟؟.

بۆچی کەس لەپشتم نیە؟؟.
دایکە..

تکایە لێم تـێبگە!
دایکە نامەوێ ئازار بچێژم..

بینی فرمێسک لەچاوانی هاتنە خوارەوە. هەستی بەخراپی کردو چوەلای تا بە باوەشە گەرمەکەی ئارامی بکاتەوە. دەستی هێنا بەسەریدا و ماچێکی بچوکی کرد ئەمەش تێدەپەڕێت.باشە؟

سەری وەک ئەرێیەک لەقاند و فرمێسکەمانی سڕی.

-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-


ئەهـ باش بوو هاتیتەوە.. وەرە ئێرە

چومە سەر جێگاکەو لای ئەو پاڵکەوتم. من و سۆنوو ئێستا لەسەر بانی ماڵەوەمان پاڵکەوتوین و سەیری ئەستێرەکان ئەکەین. بەڕاستی زۆر درەوشاوەن. کەش و هەواکەش تۆزێک سـاردە بەڵام چێژی خۆی هەیە.

لینۆ.. تۆ باشی؟

هـم؟ من.؟ بەڵێ. من باشـم

درۆمەکە.. بۆچی ڕوخسارت وایە؟. شەڕت کردووە لەگەڵ دایکت؟ پرسی و سەیری کردم. دەی پێم بڵێ ئەمەوێ یارمەتیت بدەم

لیکی ناو دەمم قوت داقەوە و سەیرم کردەوە. براکەم.. من زۆر سوکایەتیم پێ ئەکرێ لە قوتابخانەکەم.. من نامەوێ چیتر وا مامەڵەم لەگەڵ بکەن. ئەوە زۆر دڵتەنگم ئەکات

چی؟ چ گەمژەیەکە وادەکات؟. تۆ بەس ناویم پێ بڵێ خۆم ئەچم بەسـاقەی پێڵاوەکانتی ئەکەم. بە توڕەیەوە وتی و ویستی هەڵسێتەوە منیش پێکەنیم و مەچەکم گرت. تۆ جارێ دانیشە با بۆت باسکەم ئەوکات وابکە


تەواوی بابەتەکەمم بۆ باسکرد.
ئەویش تا کۆتا نوکنە گوێی بۆ گرتم

ئەزانی چیە.. با تۆڵەیان لێ بکەینەوە

منیش ئەمەوێ وابکەم. بەڵام دایکم ناهێڵێ..

بێدەنگ ماینەوە بۆ چەند چرکەیەک

پستت... من کەسێک ئەناسم لەوانەیە یارمەتیمان بدات. وتی و ڕوخساری لەگوێم نزیک کردەوە تا بە نزمیەوە قسەبکات ئەویش وەک دایکت جادووگەرە وە زۆر بەهێزە. ئەو هاوڕێمە لەوانەیە بەهەر شێوەیەک بێ یارمەتیت بدات

نەخێر سۆنوو دایکم بەمە ڕازی نابێ..

جا کێ وتی دایکت بەمە ئەزانێ؟. گوێ بگرە دەبێ بە نهێنیەوە بیکەن. بەیانی پاش قوتابخانە وەرە شوێنە نهێنیەکەمان لەوێ یەکتر ئەبینین

تۆ دڵنایی ئەمە سەردەگرێ؟؟.

سۆنوو بە جدیەوە سەیری کردم بەڵێ. تەنها متمانەم پێبکە.. پێی ئەڵێم فێری جادووت بکات تا بتوانی لە دژی ئەوانە بەکاری بهێنی کە ئازارت ئەدەن.


باشە ..

من ئەبێ ڕازی بم.

ئەوە تاکە دەرفەتە  



ئەرێ شتێک وتم و دەستم خستە ژێر سەرم. دەبێ بتوانێ جۆرە جادوویەکم فێرکات کە بتوانم خەڵکی پێ بکوژم؟؟

.
..
...
.....
.......

_________________________________

|| کوڕی جادووگەرێك ||Where stories live. Discover now