Vot & Comment
**************************سێ براوەکە بە ڕاکردن ڕۆشتنە پێشەوە بۆ ئەوەی مەدالیاکان
وەربگرن...وەک شێت هەڵدەبەزینەوە ...زەردەخەنەکانیان تا لای گوێیان هاتبوو...باوەشیان لە یەکتر دەدا..
بەڵام من...!!
دوونیا بۆ من بێدەنگ ببوو...گوێم لە هیچ نەدەبوو وەک ئەوە وابوو
هەستی بیستنم لە دەست دابێت...تەنها سەیری یۆنگیم دەکرد...
مێشکم تەماوی ببوو نەیدەتوانی بیر لە هیچ بکاتەوە لەکار کەوت
بوو...من دووجار دۆڕام...
نەوەک تەنها یەک جار...چۆن توانی یاری لەگەر من بکات..؟!چۆن توانی یاری بە هەستەکانم
بکات...دوانزە ساڵ ماندوو بوون لە یەک چرکەدا بوو بە خۆڵ...من بۆ ئەم ساتە چەندین جار قوربانیمدا...ئاماددە بووم هەموو شتێک ببەخشم..
کەسێک جەستەمی دەهەژاندەوە...بە هێواشی سەیرم
کرد...دایکە...من لە سەر زەوی نیم...
«لاڤییی!!»دایکم بە گریانەوە وتی...توند چاوم داخست
دووبارە هەستی بیستم بۆ گەڕایەوە..دەنگی قیژە و چەپڵە گوێمیان پڕ کرد...«لاڤی تۆ باشیت؟!»
«گوێت لێمە کچەکەم»
دەستم خستە سەر گوێم...ئەژنۆ لاوازەکانم لەسەر زەوی دانا...
یۆنگی بە زەردەخەنەوە سەیری دەکردم...پێکەکەی بۆم بەرز کردەوە...چاوەکانم لێڵ بوون چیتر ئەوم نەبینی...
شتێک لە مێشکم دەستی پێکرد...‹دۆڕاو›
‹دۆڕاو›
‹دۆڕاو›
بە ترسەوە باوەشم لە خۆمدا...«نەخێر من دۆڕاو نیم»
قیژاندم سەیری دایکمم کرد...«تۆ دۆڕاویت»بە زەردەخەنەوە وتی...
نەمدەتوانی سەیری چواردەورم بکەم...‹دۆڕاو›
«نەخێر نەخێررر!»
کۆتا سات کەوتمە نێو جیهانێکی تاریکەوە بە تەواوی دابڕام
لەم گێژاوە..~
«لاڤی کچەکەم لاڤیی»دایکی بە خەمەوە وتی کچەکەی لە باوەش
گرت...
YOU ARE READING
Destroyed // M. YG
Vampireبەشی ســێـیـەم// چی ڕوو دەدات کاتێک سەماکەرێکی بالێ هەوڵدەدات دڵی یۆنگی بڕۆماند بدزێت پیاوێکی هونەری ئاڵۆز... «دەتوانی وێنەم بکێشی بەڕێز بڕۆماند؟!» «لەسەر جێگاکەم یان لە سەر قاچم؟!»