Vot & Comment
~'~'~'~'~'~'~'~'~'~'~'~چاوەکانم کردەوە...
تەنها بێ جوڵە بووم سەیری سەقفەکەم کرد چەند ساتێک
تا مێشکم ڕێک بخەم...بزانم کۆتا جار چی ڕوویدا...چاوم داخست و کردمەوە...ئێرە شوێنێکە کە من نازانم..
هەڵسامەوە..ماڵێکی نەناسراو...شیت
ئایە من ڕفێنراوم...؟!جوانە هەر خۆی تەنها ئەمە
مابوو..قاچم پێچرا بوو..برینەکانم چارەسەر کرابوون
شۆکهێنەر نیە ئێوە بیرتان بۆ کێ دەچێت منیش بۆ هەمان
کەس...هەڵسامەوە لە ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە...
چاوەکانم تۆزێک کرایەوە ...سەرسام بووم...سەرسوڕهێنەرە...
سوڕامەوە بە دەوری خۆمدا ئەمەم بەدڵە...
ئێرە لە هۆڵێک دەچوو...تۆزێک گەورە بوو
یەکێک لە دیوارەکانی وێنەی لەسەر کێشرا بوو...وە یەکێکیشیان تابلۆی زۆر جوانی هەڵواسراوی هەبوو..
وە لایەکیشی پەنجەرە بوو باخچەیەکی زۆر گەورە و سەر سوڕهێنەری
هەبوو پڕ بوو لە گۆڵی شین و پەمەی زۆر دەگمەن..یۆنگی هەرگیز ئەم هونەرە شاراوەی تۆم نەبینی بوو...
دڵم خێرا لێدەدا لەگەڵ ئەم دیمەنە سەرسوڕهێنەرە..«بەم شێوەیە سەیری ماڵەکەم مەکە»چەند هەنگاوێک گەڕامەوە
دواوە..دواتر سەیری ئەوم کرد کە جلێکی سادەی لەبەر بوو قژی بەست
بوو...«بۆچی من لێرەم؟!»پرسیم...دڵنیام ئەم شوێنە زۆر نهێنیە
بۆچی منی هێناوە بۆ ئێرە...دڵنیام ئەمە ئاسایی نیە...«بورایتەوە منیش تۆم هێنا بۆ ئێرە...»وتی دانیشت...
چاوم بچوک کردەوە...«دەتەوێت من بکوژیت!!؟؟»
وتم..ئەویش پێکەنی کە وایکرد سەرم گێژ بخوات وە جەستەم
خەریک بوو لە هۆش خۆی بچێت...دڵم لەرزی
تکایە تەنها پێبکەنە...دڵم دەتوایەوە...ددانە وردەکانی دەرکەوت چاوەکانی بچوک بوونەوە
نەخێر ئەم پیرە تەنانەت جادووگەریشە...«لاڤی من بکوژ نیم»وتی
«باوەڕت پێ ناکەم»وتم...ڕووم کردە ئەولاوە..
«بە دڵی خۆت بەڵام من ناچار نیم ڕوون کردنەوە بۆ تۆ
بدەم»وتی..منیش بەرەو ڕووی ڕۆشتم «کەواتە تۆ چیت..؟!»
YOU ARE READING
Destroyed // M. YG
Vampireبەشی ســێـیـەم// چی ڕوو دەدات کاتێک سەماکەرێکی بالێ هەوڵدەدات دڵی یۆنگی بڕۆماند بدزێت پیاوێکی هونەری ئاڵۆز... «دەتوانی وێنەم بکێشی بەڕێز بڕۆماند؟!» «لەسەر جێگاکەم یان لە سەر قاچم؟!»