CH. 8

972 155 436
                                    

Vot & Comment
*******************************

دەنگی بارانەکە ختوکەی گوێمی دەدا...منی بێزار دەکەرد..
ناچاری کردم چاوەکانم بکەمەوە ...

هەر کە چاوەکانم کردەوە ڕاستەوخۆ لێشاوێک لە ڤیدیۆکانی ڕابردوو
مێشکمان نوقم کرد..

کەواتە نەمردم...بەشی سەرەوەی جەستەم بەرز کردەوە...
هەموو ڕووداوەکان زۆر سەیر بوون...بەڵام هێشتا گەدەم ئازاری هەبوو
بەهۆی ئەم ترسەوە...

ترسێکی ئاسای نەبوو...چونکە بۆ ساتێک منداڵیم بیرکەوتەوە
هەمان هەست بووو..

چاوەکانم داخست دەستم خستە ناو قژم...
«ئایە تۆ باشیت؟!»

بە خێرای سەرم بەرز کردەوە پاشان پیاوێکم بینی...
هەرگیز پێشتر من ئەوم نەبینی بوو...

وە ئێستا درکم بەوە کرد کە من لە ماڵێکی نەناسراوم...
دووبارە سەیری پیاوەکەم کرد ...

«تۆ کێیت؟!»بە ترسەوە وتم...

«من هیچ کەسێکم»وتی بەرەو دۆڵابەکە ڕۆشت ...

«من بۆچی لێرەم؟!»

«تۆم دۆزیەوە لە سوچێکی شەقامەکە»وتی پاشان گلاسێک
ئاوی پێمدا منیش لێم وەرگرت بەڵام نەمخواردەوە...

«سەرەتا پێموابوو دەستدرێژیت کراوەتە سەر بەڵام دواتر
تەنها چەند برینێک بوو»وتی پاشان لەبەردەمم دانیشت..

«هیچ کەسێکت لەوێ بینی؟!»وتم ..

«نەخێر تەنها بوویت»وەڵامی دایەوە دواتر سەیری کاتژمێرەکەی کرد..

«پێموابێت ئێستا باوکت دێت»وتی سەرسام بووم..

«باوکم؟!»

سەری جوڵاند..«تۆ پێنچ کاتژمێرە لێیرەیت..
فۆنەکەت بەردەوام پەیوەندی پێوە دەکرا بەڵام من وەڵامم نەدایەوە
وە لە کۆتایدا بێزار بووم بۆیە بە ناچاری وەڵامم دایەوە ئەو وتی باوکتە
دەبوو ئێستا لێرە بێت»ڕوونی کردەوە سەرم جوڵاند..

زەنگی دەرگاکە لێیدا...

«پێموابێت هات»

ئەو سەیری منی کرد پاشان ڕۆشت تا بیکاتەوە...

منیش قاچەکانم لەسەر زەویەکە دانا ... بەڵام ناڵەیەکی تیژم کرد...
«نەفرەت»

جلەکەم بەرز کردەوە بەڵام شۆک بووم...تەواوی قاچم بەسترا بوو..
ڕاستەوخۆ مێشکم پڕ بوو..

Destroyed // M. YGWhere stories live. Discover now