Follow me~
*******************************After 2 month
جانتاکەم هەڵگرت پاشان ڕۆشتمە خوارەوە
«ئاگاداری خۆتبە لاڤی»دایکم وتی منیش ماچێکم لە روومەتی
کرد.. وەک گۆڕینەوەی سۆزم بۆ ئەو...«خوات لەگەڵ»ماڵەکەم جێهێشت تەنها بە پێ ڕۆشتم...
ئاوا ئاسودەتر بووم...هەناسەیەکم هەڵمژی ...دەستەکانم خستە گیرفانم...
بە هێواشی دەڕۆشتم...ڕۆحم بەتاڵ بوو...نەمدەزانی پێویستە چۆن ڕووخسارم لەگەڵ
ئەم بارودۆخە بگونجێنم..پێبکەنم یان بگریم ...؟!یان چی بکەم...بێزار بوم لە ڕۆژە دووبارەکان ....
وەرزی زستان لە پاریس بەناوبانگ بوو...
وەک ئەوە وابوو لە بەهەشت بیت...خەڵکەکە لە دەرەوە زۆر بوون...بۆ دروستکردنی پیاوی بەفر و
یاری کردن..بەڵام من چی بکەم کە چواردەورم بەتاڵە لە خەڵک...
ڕۆشتمە ئەو شوێنە ناودارە لای ئیڤڵ.. خەڵک لە جیهانەوە چەندەها
پارە سەرف دەکەن تەنها بۆ وێنەیەک لێرە... منیش ماڵەکەم لێرەیە
تەنها ۱۵ خولەکم پێویستە بۆ ئەوەی بێم ...چاوەکانم بەرز کردەوە بۆ بورجەکە...
من خۆم دەخەڵەتێنم..ڕۆژەکانم دووبارەن منیش بێزارم... دەزانن گەمژانەترین شت چیە..
من بیری کێشە دەکەم...ماوەیەکە ژیانم گەراوەتەوە باری ئاسای خۆی ... منیش بیری کێشە
دەکەم...کێشەی ژیانم یۆنگی...لەوەتەی ئەو لێرە نیە من ناگریم تەنانەت پێناکەنم
هەموو شتێک ئاسای بۆتەوە...ئێستا بیر دەکەمەوە ئایە
پێشتر ژیانم بەم ڕادەیە بێزارکەر بوو....یۆنگی ئێستا لە ڕووسیا گەشت دەکات...
خۆشی دەبینیت لە ژیانی لەگەڵ کچەکەی و هاوڕێکانی..لێوم کەوان کردەوە...
تەنها ژیانی من ناخۆشە...هەمووان دڵخۆشن ...
تەنها من خەمم هەیە..گرێیەک لە سنگم دروست بوو...
هەڵسامەوە ... چی دەبێت ئەگەر جارێک بە گوێی دڵم بکەم
ڕۆشتمە نزیکترین کابینەی پەیوەندی کردن...
پەنجەکانم سارد بوون...وەک ئەوەی خوێنی تێدا نەبێت..ژمارەکەم نوسی پارەم خستە بۆشایەکە...
دوودڵ بووم ...
YOU ARE READING
Destroyed // M. YG
Vampireبەشی ســێـیـەم// چی ڕوو دەدات کاتێک سەماکەرێکی بالێ هەوڵدەدات دڵی یۆنگی بڕۆماند بدزێت پیاوێکی هونەری ئاڵۆز... «دەتوانی وێنەم بکێشی بەڕێز بڕۆماند؟!» «لەسەر جێگاکەم یان لە سەر قاچم؟!»