CH. 7

940 157 102
                                    

دەستم لە دەستی دەرهێنا بە ڕەقی...«خەریکی چیت پیاو؟!»هاوارم
کرد قاچم کێشا بە زەویەکەدا...

رووخساری خاو کردەوە پاشان زمانی لە ڕوومەتیدا...«تۆ لەشفرۆشی؟!»
وتی دەستی خستە گیرفانی..

«من وام، وا دیارە لەبیرت کرد»بە گاڵتەجاریەوە وتم...
بەڵام ئەو بە خێرای لێم نزیک بوویەوە قۆڵی گرتم...«هەر شتێک بێت
تۆ چیتر کۆیلەی منیت من چی بڵێم ئەوە دەبێت»چاوە توڕەکەی منی
لەرزاند...

بەڵام هێشتا ئاماددە نەبووم نیشانی بدەم کە لێی دەترسم...
«بۆچی دەترسیت..؟!»وتم..

«چونکە جەنگکووک لە تۆ پیاوترە...ئەو قەبارەیەکی گەورەتری
هەیە هەست بە شەرمەزاری دەکەیت؟!»زلەیەک بەر ڕووخسارم
کەوت...چاوەکانم پڕ بوون...

دواتر قژی گرتم تا زیاتر نزیکم بکاتەوە هەناسە توڕەکەی وەک
ڕەشەبا بەر ڕووخسارم دەکەوت...«گرنگی بە قسە پوچەکانت نادەم
منداڵ»

زیاتر نزیکی کردمەوە لێوی بە گوێم نوساند...«وا دیارە خاتوو
ماڕگۆت بەهۆی پیاوەکانەوە کاتی ئەوەی نەبوو تۆ فێری ڕەوشت
بکات..»چاوەکانم فراوان بوون..

هەناسەم وەستا...تۆزێک دوورکەوتەوە..
«تۆ ڕێک لە دایکت دەچیت لاڤیا...وەک ئەو ئاماددەی قاچت
بۆ هەموو پیاوێک بکەیتەوە»

پێش چاوەکانم لێڵ بوون..ڕووخسارم تەڕ بوو
من لاواز دەبووم

ڕقم لە دایکمە چونکە تەنها بە ناو هێنانی ئەژنۆکانم دەلەرزێت
دڵم لاواز دەبێت..«تۆ...بۆچی؟!»دەمم دەلەرزی...

چاوەکانی بێتاوان کرد...«چاوە جوانەکانت ئازار مەدە
چونکە لەم خولەکەوە موڵکی منە پێویستە لە ژێر فرمانی من فرمێسک
بڕێژێت»پەنجەی بە ڕووخسارم داهێنا..

بە ئازارەوە پاڵمدا...

پاشان ڕووم کردە ئەولاوە...

یۆنگی تۆ چیت..؟!ئەو ڕابردووەی کە لە ژێر زەوی شاردمەوە
چۆن دۆزیتەوە...؟!

بە لاوازی ئەژنۆم لەسەر زەویەکە دانا ...«خاتوو لاڤی تۆ باشیت؟!»
شۆفێرەکەم خێرا هات...سەرم بە نەخێر جوڵاند..

شانەکانمی بەرز کردەوە..«ئایە ئازارت هەیە..
پێویستت بە نەخۆشخانەیە..؟!»
بە نیگەرانیەوە وتی...

بەڵام من لەسەر زەوی نەبووم...

~

چەند ڕۆژێک تێپەڕی هەموو ساتێک دووبارە بوو
من زۆر هەستم بە تەنهای دەکرد...بەبێ هاوڕێ بەبێ خێزان

Destroyed // M. YGWhere stories live. Discover now