Part__31

566 98 18
                                    

—ـ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ـ

بەجدیەوە لێمی دەڕوانی لەکاتێک وەستا لە جوینی خواردنەکەی
دڵم خێراتر لێی دەدا زۆر ئەترسام رەتم بکاتەوە ...
کاتێک هەستم کرد هیچ ناڵێ دوبارەم کردەوە
؛جۆنگکوک خۆشم دەوێی تکایە بهێڵە ژیانێکی خۆشت پێ بدەم تەنها یەک هەلم پێبدە تکایە بیری لێبکەوە ....


چاوەڕێ بوم کێکەکەی دەمی گوتبداو ئەوەی دەیەوێ پێم بڵێ
؛من ناتوانم دڵخۆشت بکەم من خۆم کەسێکی خەمۆکم جا چ بتوانم ببمە دڵخۆشی کەسێکی تر ...

بەو وەڵامەی بێ ئەو دەیەوێ هەلێکم پێبدا تەنها بەهانەی بچوکی بۆ دێنێتەوە
بەهەرحاڵ راستەوخۆ رەدی نەدامەوە تەنها بەهانەی بۆ دروست کرد
؛تۆ پێویست ناکا من دڵخۆش بکەی ئەوە منم کەوا دەمەوێ ئەوە بکەم هم؟

سەیری پەنجەکانی دەستی دەکردو هێشتا دودڵ بو
بیری دەکردەوە

؛نا من نامەوێ پەیوەندی دروست بکەم ...
راستەوخۆ هەڵسا ئەسڵەن رێی نەدا وشەیەکیش بڵێم
بۆچی ئەو کوڕە ئەوەندە زەحمەتە بۆ بەدەست هێنان دوبارە نائومێدی کردم

بەدەستم سەرمم توند گرتو هەوڵم دەدا خۆم هێمن رابگرمو نەگریم دوبارە...


؛دوبارە رەتی کردیتەوە ؟....
بێ ئەوە سەرم بڵند بکەم وتم ؛گوێت لە قسەکانمان گرتبو ؟...

لەبەردەمم دانشت ؛ئهم ......تۆ ناچار نی هەمو کاتەک بەدوایدا بڕۆیت لێی بگەرێ بڕوا...

سەیریم کرد لەکاتێک چاوەکانم پڕ بون لەفرمێسک؛ناتوانم ....سوێندم خواردوە یان ڵەگەڵ ئەو یان بەتەنیا ....

بە بێباوەڕیەوە لێمی دەڕوانی
پاشان دەستەکانمی گرت سەیری نێو چاومی دەکرد
؛دەتەوێ هەلێک بەمن بدەی ؟!

چاوەکانم فراوان بون ئەو هەستی بۆم هەبوە لەکەیەوە ئەو هەستە نەفرەتیەی بۆ دروست بوە بە توڕەییەوە لێیم دەڕوانی ئەویش هێمن دەردەکەوت

؛لەوانەیە زۆر لە جۆنگکوک زیاتر دڵخۆشت بکەم ئەو لەبیر بکە من لێرەم بۆتۆ ....

دەستم بە خێرایی لەدەستی ئەودا دەرهێنا
؛تۆ سەرخۆش نیت وایە ؟...ئاگاداری کەوا چۆن لەبارەی ئەشقەمەوە دەدوێی
یۆنگی من دەمێکە پێم وتوی من ئاوا بێ وەفا نابم لەبەردەم ئەشقەکەم وە هەم تۆ وەک برامیت هەرگیز وێنای ئەوە مەکە گەر رۆژێک لەگەڵت بم

تۆ هەمو شتێک دەزانیت من هەمو کات باسی ئەو خۆشەویستیەم کردوە کە هەمبوە بۆ کوک پێم وتوی کەوا من شێتی ئەوم لەیەکەم نیگاوە ئاشقیم
زۆر شورەییە بۆتۆ کەوا هاتوی وا بەمن دەڵێی لەکاتێک دەزانی کەوا من چۆن بیر لە جۆنگکوک دەکەمەوە من ئەم هەمو خۆڕاگریو ئەم هەمو ماندوبونەم کردوە تۆ ئێستاکە بەمن دەڵێی واز بهێنە من ئەسڵەن بۆچی رازی بوم ببم بە پزیشکی بۆچی رازی بوم کە لەماڵەکەی ئەودا بم تۆ وا دەزانی من رێگا پێدراو بوم وەک پزیشکێک بچمە ماڵی نەخۆشەکەمەوە ...
یۆنگی من کارەکەم لەدەست دا تێدەگەی من چیتر پزیشک نیم من جۆنگکوکم هەڵبژارد ....

ویستم هەڵسم بەجدی توڕە بوم لێی چۆن رێگا بەخۆی دەدا ئەو داوایەم لێبکا

دەستی گرت؛دابنیشە دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم ...

ئەوەم کرد کە وتی...

؛یۆنگی نامەوێ باسی ئەو بابەتە بکەم وە لەبیری بکە ئەگەرنا ناچار دەبم لەبیرت بکەم ....

——-

سەلام چۆنن ئەزیزەکانم هیوام باشیتانە
سوپاس بۆ ئێوەی گوڵ
ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن خۆشم ئەوێن ...

A prisoner✔️//j.j.k//Where stories live. Discover now