1

924 56 35
                                    

No one's pov

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

No one's pov

بنکەی پۆلیس بە گشتی زۆر قەرەباڵغ نەبوو لە شارێکی وەک بوسان ، بەڵام ئەمڕۆ دەرەوەی بنکەکە دەورە درابوو بە ڕۆژنامەنوووس و ڕووناکی کامێراکان ، وە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە بە دوای ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکانەوە بوون کە ئێستا گەیشتن ، ئۆتۆمبێلەکە وەستا وە پۆلیسەکە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە کە ئەو بکوژەی تێدا بوو کە بکوژی سەرۆکی گەورەترین و بەناوبانگترین خێزانی کۆریا بوو ، گەورەترین پیاوی خاوەنکار و هاوسەرەکەی کوشتبوو

لە پشتی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکەوە ئۆتۆمبێلێکی دیکە هەبوو کە دەرگاکەی کرابووەوە ،
جـیـۆن جـۆنـکـووک لە جلێکی ڕەش دا ، ئەو بریکارەی کە بکوژەکەی گرتبوو ، کە ویستبووی ڕابکات لە دەرگای پشتەوە ، لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەستی کچێکی بچوکی گرت و چووە ناوەوەی بنکەکە لە کاتێک دا ڕووناکی چەندین کامێرا لەسەری بوون ، ڕوخسارە سارد و قۆزەکەی ئەمڕۆ زۆرترین پیشاندانی هەبوو لە نێو تیڤی و سۆشیال میدیا ، زۆرترین هیوای مردن و لە سێدارە دران هەبوو بۆ بکوژەکە لە سۆشیال میدیا دا سەد هەزار کۆمێنت ، بەڵام لەوە نامۆ تر کەسی ژمارە یەک لە ڕیزبەندی ئەمڕۆ دا ڕوخساری پیاوە ساردە قۆزەکە بوو کە دووسەد و چل هەزار کۆمێنتی هەبوو

کچە بچوکەکە بردرایە ژووری لێکۆڵینەوە ، ئەو کچە بچوکە گۆڕا بۆ کارەکتەری سەرەکی ، لالــیــســا مــانــۆبــان ، ئەو کچەی دوور بوو لە ڕەفتاری کچێکی دوانزە ساڵان کە تەمەنی خۆی بوو ، کچێکی بێدەنگ زیرەک و پێشبینی نەکراو

جۆنکووک بە دەنگێکی ئارام پرسیاری لە کچە بچوکەکە کرد

جۆنکووک / ئایا پێیان ووتیت کە چی ڕووی داوە ؟

لیسا بە بێتاوانی قسەی کرد

لیسا / ئەوان ووتیان کە خێزانەکەم مردوون

بە ڕوخسارێکی بێباکانە جۆنکووک پرسی

جۆنکووک / ئەوە خەمباری کردیت ؟

لیسا بەبێ چاو تروکاندن قسەی کرد

لیسا / خەڵکی دەمرن هەموو کاتێک ، تەنانەت ئێمەش دەمرین لە داهاتوو دا

کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )Where stories live. Discover now