No one's pov
دوای گوێ لێبوونی بابەتەکە جۆنکووک پلانێکی سەرنج ڕاکێشی هەبوولیسا / من قژم بۆیە دەکەم ؟
لیسا پرسی دوای گوێ لێبوونی ئەو
جۆنکووک خەندەیەکی کرد
جۆنکووک / ئەوە بۆ ئەرکەکەتە ، ئەگەر قژە نوێییەکەت بە دڵ بێت دەتوانیت بیھێڵیتەوە
لیسا / کێ قژی زەردی بە دڵ نییە ؟
لیسا ووتی و بە شاراوەیی خەندەی کرد لە پەرۆشی دا ، جۆنکووک پێکەنی لە کاتێک دا ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی
جۆنکووک ئەوی بردە دەرمانخانە ، دەگەڕان بە دوای ڕەنگی زەرد دا بۆ ئەوەی بیکڕن
لیسا / ئەوە باشە
لیسا یەکێک لە بەناوبانگترین مارکەکانی هەڵبژارد ، لەگەڵ زەردێکی درەوشاوەی مامناوەند دا
جۆنکووک / کەوایە دوو دانە لەمە دەکڕین
ووتی دواتر شتێکی دیکەی بۆ زیاد کرد
جۆنکووک / چونکە قژت درێژە
لیسا سەری جوڵاند ، چوون بەرەو ژمێریارەکە تا پارەکە بدەن ، جۆنکووک لە بەشێکی دیاری کراو دا وەستا و سەیری مارکەکەی کرد ، دواتر دوو دانە لا سایزی گەورەی کۆندۆمی هێنا پێش ئەوەی بچێتە لای ژمێریارەکە ، لیسا تێبینی کۆندۆمەکانی نەکرد و نەیبینی ، جۆنکووک پارەکەی دەرکرد و پارەی شتەکانی دا
دوای شۆردنی قژی ، لیسا خاولییەکی پێچا بە دەوری جەستەی دا ، وە قژی ووشک کردەوە بە ووشک کەرەوە ، لە کاتێک دا جۆنکووک خەریکی خوێندنەوەی ڕێنماییەکان بوو بۆ بۆیە کردنی قژی لیسا ، بەشێک لە ڕەنگی زەرد و بەشێک لە کاڵکەرەوە هەبوو ، پێویستی بە قاپی جیا هەبوو تا پێکھاتەکان تێکەڵ بکات ، پێویست بوو دڵنیا ببێتەوە کە کاڵکەرەوەکە نابێتە هۆی ئەوەی قژی لیسا بسووتێت ، ئەگەر نا پێویست بوو قژی دەستکرد بکڕێت
YOU ARE READING
کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )
Fanfictionمامۆستایەک و قوتابییەکەی ، بەڵام قوتابخانە نا ، چیرۆکێکی کورت و پڕ مانا ، چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش ، تەنیا بیخوێننەوە