No one's pov
جۆنکووک / ئەو زۆڵە ، ئەوە چ خواستێکە
جۆنکووک وای ووت دوای گوێبیست بوونی چیرۆکەکە
لیسا / ئەوە نامۆترین شتە کە تا ئێستا گوێت لێ بووە لە تاوانبارێکەوە ؟
لیسا پرسی ، لە کاتێک دا دەگەڕا بە دوای درێسێکی سور دا لە بەشی جلە هەڵواسراوەکان دا
جۆنکووک / بێگوومان نــا
جۆنکووک وای ووت و دەستەکانی لەسەر کەمەری دانا
لیسا / باشە ، خێرا یارمەتیم بدە لە دۆزینەوەی تاریکترین تۆنی سوراو کە هەمانە
لیسا وای ووت بێ ئەوەی سەیری جۆنکووک بکات ، لە کاتێک دا بە وریایی دەگەڕا بە دوای درێسێک دا لە کانتۆرەکە دا
جۆنکووک هەستی بە ئیرەیی کرد و بەرەو لیسا ڕۆیشت ، لیسا هەستی بە جەستەی ئەو کرد کە لکاوە بە پشتییەوە
ڕوخساری ئەو زۆر نزیک بوو ، دەیتوانی هەست بە هەناسەکانی بکات کە دەیدا لە ملی ، وای دەکرد تەزوو بە جەستەی دا بڕوات ، ئەو چرپەی کرد
جۆنکووک / هەرگیز تۆم نەبینیوە هێندە سەرقاڵ بیت بە ئەرکێکەوە پێشتر
لیسا چاوی تروکاند و قسەی کرد
لیسا / ئەمە گرنگ نییە ؟ تەنانەت وات لێکردم قژم بۆیە بکەم بۆ ئەم ئەرکە
جۆنکووک / ئەوەیان شتێکی جیاوازە ، هەمیشە من پێت دەڵیم کە چی بکەیت ، بۆیە جاری داهاتوو هیچ شتێک مەکە پێش ئەوەی لێم بپرسیت
لیسا لێوەکانی لەسەر یەک دانا و ڕووی وەرگێڕا ، ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا
لیسا / باشە ، پێم بڵێ پێویستە چی بکەم ؟
جۆنکووک / ئەو کوڕەت بە دڵ بوو تۆ ؟
لیسا چاوی تروکاند و جەستەی ڕەق بوو ، بۆ چرکەیەک لە بیری کرد چۆن هەناسە بدات ، دواتر قسەی کرد
YOU ARE READING
کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )
Fanfictionمامۆستایەک و قوتابییەکەی ، بەڵام قوتابخانە نا ، چیرۆکێکی کورت و پڕ مانا ، چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش ، تەنیا بیخوێننەوە