3

289 29 4
                                    

No one's pov

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

No one's pov

شەو بوو ، جۆنکووک لیسا"ـی هێنابووە باڕێکی بیانی بۆ ئەرکێک ، لە گۆشەیەک دا دانیشتبوون لە کاتێک دا چاوەکانیان بە نێو قەرەباڵغییەکە دا دەسوڕاند ، بۆ نێچیرەکەیان دەگەڕان

جۆنکووک / دوو پەرداخ ڤۆدگا

جۆنکووک بە گارسۆنەکەی ووت ، گارسۆنەکە دوو پەرداخەکەی هێنا ، داینا و ڕۆیشت

لیسا سەیری ئەو ناوەی دەکرد دەگەڕا بۆ ئامانجەکەی ، کاتێک پەرداخە ڤۆدگاکە گەیشت ، لیسا ویستی سەرنجی ڕابکێشێت بە خواردنەوەکەی ، لیسا پەرداخەکەی هەڵگرت و تاڵییەکەی خواردەوە بە یەک جار بێ ئەوەی شێوەی ڕوخساری بگۆڕێت ، بەڵام دەبێتە درۆ گەر لیسا بڵێت پێویستی بەوە نەبوو کە دەمی بکاتەوە تا وەک و هەست بە سووتان نەکات ، پەرداخەکەی لەسەر مێزەکە دانا بە خەندەیەکی پڕ لە شانازییەوە

جۆنکووک / ســەرنــج ڕاکــێــشە

جۆنکووک وای ووت بە بەتاڵی ، پەرداخەکەی خۆی هەڵگرت و بە یەکجار هەمووی خواردەوە

لیسا خەندەیەکی بچوکی کرد و پەرداخەکەی بەرز کردەوە بۆ لای لێوی بۆ شاردنەوەی خەندەکەی ، گڵۆپی باڕەکە زۆر دەجووڵا ، بۆیە قورس بوو بۆ ئەوەی کەسێک کاردانەوەکەی ببینێت بە ڕوونی

جۆنکووک / ئایا ئامانجەکەت هەڵبژاردووە تا ئێستا ؟

جۆنکووک وای ووت و سەیری ئەوی کرد

لیسا / هــم....

لیسا سەیری قەرەباڵغییەکەی کرد ، پڕ بوو لە کەسانی سەرخۆش و بێکەڵک ، دەبووە شەرم گەر شەڕی کردبا لەگەڵ لاشەیەکی بێ ئاگا و سەرخۆش ، بەڵام زۆر سوودبەخش بوو ، لیسا ئاماژەی بە پیاوێکی بیانی کرد کە تەمەنی لە ناوەڕاستەکان دا بوو ، کە لەگەڵ ئافرەتێک دا لە تەمەنی ناوەڕاستەکان دا گفتوگۆی دەکرد ، بۆ چەند چرکەیەک چاودێری کرد ، وە توانی بزانێت کە ئەو ئافرەتە هیچ پەیوەندییەکی فەرمی نییە لەگەڵ ئەو پیاوە دا ، تەنیا وا دەردەکەوتن کە کاتی بن ، کاتێکی گونجاو بوو بۆ تێکدانی خۆشییەکە

کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )Where stories live. Discover now