No one's pov
کاتێک جۆنکووک لە کۆتایی دا گەڕایەوە بۆ ژووری نوستن ، لیسا ڕووی وەرگێڕا بە شێوەیەک وەک ئەوەی ناڕەزایەتی هەبێت ، جۆنکووک چووە سەر سیسەمەکە و بە ئاسودەیی پاڵکەووت ناڵەیەکی پیاوانەی کرد ، لە کاتی پاڵکەوتن دا ئەو دەنگەی لێوە هات
سەیری لیسا"ـی کرد و پەنجەی دا لە ژێر قۆڵی لیسا
جۆنکووک / هێشتا توڕەیت لێم ؟
جەستەی لیسا کاردانەوەی هەبوو بەوەی کە جۆنکووک دەستی دا لەو شوێنە کە وا دەکات پێبکەنێت ، لیسا جەستەی گرژ کرد و هاواری کرد
لیسا / بــووەســـتـــە
جۆنکووک شێوەی پاڵکەوتنەکەی گۆڕی بۆ ئەوەی ئاسوودە ببێت ، وە ڕوخساری ڕووبەڕووی پشتی لیسا بوو
جۆنکووک / بە پەرۆشیت بۆ ئەرکی داهاتووت ؟
لیسا / نـا
لیسا وەڵامی دایەوە بێ ئەوەی سەیری بکات
جۆنکووک / بیر لە چی دەکەیتەوە ؟
وای ووت لە کاتێک دا نزیک تر دەبووەوە ، لیسا دەیتوانی هەست بە هەناسە گەرمەکانی بکات کە دەیدا لە ملی
کاتێک لیسا بیری لە ئەرکەکە دەکردەوە ، دەیزانی کە ناتوانێت خۆی بە دوور بگرێت لەبەر ئەو شتە سادەیەی لە چێشتخانەکە ڕووی دا ، لەوانەیە دواتر تۆڵە بکاتەوە
ڕووی وەرگێڕا و ڕووبەڕووی جۆنکووک بوو
لیسا / سێهوون ووتی کە کاتژمێر شەش هەڵم دەگرێت لەوێ ، لە ڕاستی دا دەمەوێت شتێک بکەم پێش ئەوە
جۆنکووک / چییە ؟
لیسا / تۆ هێشتا ژەمە دەرمانی وەسوەسە دروستکەرت هەیە ؟ تێکەڵی خواردنەوەکانیانی دەکەم تا کەمێک بێ ئاگا ببن ، کاتێک بەکارم هێنا من ، وا هەستم دەکرد سەرخۆش و بێ ئاگام لە دەورووبەرم ، جگە لەوەش وای لێکردم ڕاستییەکەم لە پێش چاو بشێوێت و هەستیاریم بەرز ببێتەوە
YOU ARE READING
کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )
Fanfictionمامۆستایەک و قوتابییەکەی ، بەڵام قوتابخانە نا ، چیرۆکێکی کورت و پڕ مانا ، چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش ، تەنیا بیخوێننەوە