No one's pov
دوای شــەش ســـاڵ
لیسا ئاهێکی هەڵکێشا ، لە کاتێک دا دەبوو بۆ کۆتا جار بەلەمەکە بسووڕێنێتەوە و لە کۆتایی دا گەیشتە لایەکەی دیکە ، ئێستا ئەوان بۆ ماوەی دوو کاتژمێرە لە نێو بەلەمەکەدان ، جۆنکووک میھرەبان نەبوو لەگەڵ لیسا دا ، وای لە لیسا کرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەلەمەکە بسووڕێنێت لە کاتێک دا خۆی دانیشتبوو سەیری دیمەنەکەی دەکرد
لیسا ئاهێکی هەڵکێشا لە ماندووێتی دا بەڵام ئەو هیچی نەووت ، لیسا ڕاهێنی دەکرد بۆ ئەوە ، بۆ ئەوەی بەهێز بێت
جۆنکووک تێبینی ماندوو بوونەکەی لیسا"ـی کرد ، بتڵێک ئاوی پێدا ، لیسا وەری گرت و خواردییەوە
لیسا بە هێواشی هەناسەی دەدا ، لە لایەک هیچ قسەیەک نەبوو ، کەش و هەوایەکی بێدەنگ بوو ، جۆنکووک بەلەمەکەی وەستاند
جۆنکووک / پێنج خولەک پشوودان هەیە ، پێڵاوەکانت دابنێ و بە دوامدا وەرە
جۆنکووک وای ووت و بەلەمەکەی جێھێشت
لیسا بە نھێنی سەیری ئەوی دەکرد وە دوای کەووت بە بێ پێڵاو ، لیسا دەنگێکی دەردەکرد لەگەڵ هەر بەرکەوتنێکی قاچەکانی بە بەردە بچوکەکاندا کە ئازاری دەدا ، زەوییەکە پڕ بوو لە بەردی بچوک کە سەخت بوو بۆ مرۆڤێک بەسەری دا بڕوات بەبێ پێڵاو ، بەردەکان پێستەکەیان ئازار دەدا
جۆنکووک ڕووی وەرگێڕا تا سەیری بکات
جۆنکووک / خاتوو مانۆبان ، باز بدە لەسەر ئەو بەردە گەورانە ، وە تا دەتوانیت لەسەری بمێنەوە
لیسا چاوەکانی سوڕاند ، بە ئازارەوە قاچی دەنا بە بەردە گەورە زبرەکان دا ، کە بەرز تر بوون لە ئاوەکە
لیسا / جۆنکووک ، چی فێری من دەکەیت بە تەواوی ؟
لیسا قۆڵەکانی لەسەر یەک دانا ، جۆنکووک بە ووردی سەیری کرد
جۆنکووک / خەیاڵ بکە کەسێک بە دوات کەوتووە لێرە دا ، بە بێ پێڵاو وە پێویستە ڕابکەیت بەسەر ئەو بەردانە دا بۆ گەیشتن بە نزیکی شار ، چۆن خۆت ڕزگار دەکەیت لەو بارودۆخەدا ؟
YOU ARE READING
کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )
Fanfictionمامۆستایەک و قوتابییەکەی ، بەڵام قوتابخانە نا ، چیرۆکێکی کورت و پڕ مانا ، چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش ، تەنیا بیخوێننەوە