لیسا ئاهێکی هەڵکێشا و خەندەیەکی کرد بە
ڕووی ئەو داڕووی وەرگێڕا و سەیری ئەو شوێنەی کرد کە سێهوون لێی کەووت
هەستی بە گەرمییەک کرد لەسەر شانەکانی ، پێویست نەبوو ڕووی وەربگێرێت تا بزانێت کێیە
لیسا / لەگەڵ ئەوەی لوتم شکاوە و ڕوخساریشم بریندارە ، هێشتا شانازی بە کارەکەمەوە دەکەم
جۆنکووک / با بگەڕێینەوە نێو ئۆتۆمبێلەکە ئێرە ساردە
وای ووت و قۆڵەکانی لە دەوری قۆڵەکانی لیسا ئاڵاند
گەڕانەوە نێو ئۆتۆمبێلەکە و لە بەشی دواوە دانیشتن ، جۆنکووک دەستکێشێکی بەکار نەهێندراوی لە دەست کرد ، پارچە لۆکەیەکی بە ئەلکھول تەڕ کرد
کەمێک جەستەی چەماندەوە تا دەست لە ڕوخساری لیسا بدات پێش بەکارهێنانی لۆکەکە
لیسا / مامۆستا جیۆن پێت وایە هێشتا جوانم ؟
لیسا بە گاڵتەکردنەوە پرسی ، جۆنکووک وای پیشان دا کە گوێی لێ نەبووە ، لە کاتێک دا لۆکەکەی لەسەر ڕوخساری دانا ، کاردانەوە ساردەکەی وای لە لیسا کرد کەمێک دوو دڵ بێت
لیسا / مامۆستا جیۆن پێم وایە شوێنێکی تریش لە جەستەم دا بریندارە
لیسا وای ووت و لێوەکانی لەسەر یەک دانا
جۆنکووک / کوێ ؟
بە تۆنێکی نیگەرانییەوە ووتی ، ڕوخساری خەمبار دیار بوو
لیسا خەندەی کرد بە ڕووی دا
لیسا / ئێرە ، دڵم
لیسا دەستی خستە سەر سنگی و ئاماژەی بە دڵی کرد
جۆنکووک ئاهێکی هەڵکێشا و سەری جوڵاند
لیسا هەڵسا لە جێگای خۆی دا ، کاتێک لۆکەکە بەر لوتی کەووت کە شکابوو ، هێزێکی زۆری ویست تا جۆنکووک داینیشاندەوە ، باندجەکەی لە دەوری لوتی دانا
YOU ARE READING
کـۆتـا کــچ ( کۆتایی هاتووە )
Fanfictionمامۆستایەک و قوتابییەکەی ، بەڵام قوتابخانە نا ، چیرۆکێکی کورت و پڕ مانا ، چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش ، تەنیا بیخوێننەوە