Part__34

629 100 9
                                    

__

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

__

Jk;

ئەو شەوە نەمتوانی بەباشی بخەوم تۆ بڵێی ئەوەی بیکەم راست بوبي
ئایە دڵی لێم هێشا ؟..ئەو لێم زویر بوە ؟بۆچی وتی دواین دیدارمانە نایەوێ بمبینێ هیچی تر ؟ من دان بەوە دەنێم خۆپەرست بوم بەڵام من دەترسم لەبەرنگاری بۆ ئەشق چونکە من هەرگیز ئەوەم پێشوتر نەکردوە .

چی ئەگەر برنداری کردم یان خیانەتی کرد لێم نامەوێ وێنای رۆژێکی لەو جۆرە بکەم من هەست بە مێشکم دەکەم کەوا دەتەقێ بەهۆی زۆری پەستان

لەسەر سیسەمەکە دانشتم هاوارێکی کم لە دەممەوە دەرچو
؛ئاههه نەفرەت بۆچی ناهێڵی بخەوم .....


ڕۆشتمە دەرەوە لە ژورەکە سەیری ماڵەکەم کرد کەوا زۆر تاریکە رێگام گرت بۆ چێشتخانەکە لەوکاتە یۆنگیم بینی کە دواوەی لەمن بو
ئەو جگەرەی دەکێشاو بوتڵێکی دەستدابو ....

؛خەریکی چیت ؟...
ئاوڕی دایەوەو بزەی لاری بۆ کردم سوێن بێ ئەو کوڕە مەستە هەر لە سەرو شکلیەوە دیارە

یۆنگی؛هاتیت ؟...وام زانی ناتبینم چیتر دام نەنابو بەرێت بکەم بەیانی ..
برۆکانم گرژ کردو دەستم خستە نێو یەکەوە ؛هاتم تاوەکو ئازار شکێن بخۆم سەرم ئازاری هەیە ....

رۆشتمە لای سندوقی حەبەکان .....قسەیەکی کرد وای لێکردم بوەستمو بیر بکەمەوە بە قوڵی...

؛تۆ ترسنۆکیت دەزانی ؟...تۆ دەتەوێ رابکەیت لەوەی کە نەکەویتە داوی ڤایۆڵێتەوە بەڵام بێئاگایت لەوەی دەمێکە تێکەوتوی من پێت ئەڵێم گەر بەیانی بڕۆی یەکەم شت کە دەیکەی ئازاری خۆت دەدا دواتر ڤایۆ ....

سەیری روخساریم دەکرد ؛تۆ بۆچی پێت ناخۆشە کە بڕۆم ئەسڵەن تۆ بەدوای دەرفەتەوەی کەوا ئەوت دەست بکەوێ ؟...

زەردەخەنەی کرد ؛من ناتوانم ئەو دڵخۆش بکەم ئەوە تۆیت کەوا دەتوانی تەنانەت بە قسە رەقەکانیشت ئەو دڵخۆش بکەیت پێویست ناکە رابکەی تۆ دەتوانی ئەوت هەبێ تەنها بەیەک وشە کەلەسەر تۆوەوە وەستاوە ....

بیرم دەکردەوە زۆر بە قوڵی ؛یۆنگی من ئەوم خۆشدەوێ تەنها نازانم کەوا چیدەکەم ؟...

یۆنگی نزیکم بویەوە دەستی خستە سەر شانم ؛تۆ دەزانی کە ئەو دایکی لەدەستدا مانگێک بەر لەوەی کە تۆ ببینێ بەڵام هات تاوەکو نەخۆشێک وەربگرێ تا خەمەکانی لەبیر بباتەوە بەڵام ئەو کە تۆی بینی بەڕاستی خەمەکانی بیر چویەوە هەموو ئامانجی ژیانی بو بەتۆ تەنانەت کارەکەی لەدەست دا ئەو تەنها تۆی هەڵبژارد ئەو ئێستا جگە لە تۆ کەسی تری نماوەتەوە لە خێزانەکەی بەڵام تۆ بویت بە خێزانی ئەو لەماوەیەکی زۆر کمدا
....

بیرم لە وشەکانی دەکردەوە دڵم بروسکەیەکی هێواشی کرد وەک ئەوەی پێم بڵێ وەرەوە سەر خۆت ئەو بەهۆی تۆوە هەموو شتی لەدەستداوە کەوایە چۆن
دەتوانی خۆتی لێ بسەنی ..

؛من دەچم پێی دەڵێم کەوا نارۆم ..نا بەیانی پێی دەڵێم ....
یۆنگی بزەی کرد بینیم کەوا زۆر دڵخۆش دیاربو ...

بۆچی دوای ئەو بڕیارە هەستم بە ئاسودەیی کرد لەبەر خۆمەوە بزەم دەکردو لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم پاشان چاوەکانم داخست بیرم لە کاردانەوەی ڤایۆڵێت دەکردەوە ....

——-

سەلام چۆنن چاکن
تکایە فۆڵۆم بکەن 🤍

A prisoner✔️//j.j.k//Where stories live. Discover now