پـەڕەی چـواردەیەمـ

1.1K 256 670
                                    

لە ژێر ماسکێکی دڵخۆشیدا خۆمم حەشارداوەلەگەڵ تفەنگێک بۆ کێشانی گیانی خۆم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لە ژێر ماسکێکی دڵخۆشیدا خۆمم حەشارداوە
لەگەڵ تفەنگێک بۆ کێشانی گیانی خۆم

❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀



هەفتە و نیوێک تێپەڕیوە

باوکم مردوە

وە من نە لە مردوو دەچم نە لە زیندوو

هیچ کەس بێزارم ناکات و بۆ هیچ شتێک پێم ناڵێن
تەنها باشترین خواردن لەبەردەممدا دادەنێن و دەڕۆن
گەر جنێو بە هەمووشیان بدەم قسە ناکەن

لە ژوورەکەم بەبەردەوامی و بەبی وشە تەنها دادەنیشم

لەڕاستیدا ئەگەر من مردبووام
باوکم هەرگیز ئەمەی لەگەڵ نەدەکردم
ڕەنگە شیرنی ببەخشیبایەوە و تا بەیانی خۆی مەست بکردایە
کەوایە بۆچی من بەم شێوەیە نیگەرانم !
بۆچــی

لە جێگاکەم هەستام و بەرەو دەرەوە ڕۆشتم

ڕۆشتمە ژووری کچەکان

دارۆش ' ئێمان تۆ هاتیت ئایا باشیت ؟

چاوەکانم دووبارە تەڵخ بوونەوە

باوەشم پێدا کرد و گریام

ئێمان ' نازانم بۆچی باش نیم من نازانم

لەنێو باوەشی و لەبەردەم هەموو کچەکاندا دەگریا

ئێمان ' هەست بە شکاوی دەکەم هەست بە خنکاوی دەکەم
هەست دەکەم لە نێو زەریایەکی قوڵدا نقووم بووم و هەناسەم نەماوە

سوێن دەخۆم دەمەوێت بمرم



دوای گوێبیست بوونی قسەکانی ئێمان لەودیووی ژووری کچەکان
بەبێ دەنگی لەوێ ڕۆشت و بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە
هەفتەیەکە خەمباری ئێمان خەریکە سەری دەخوات

﮼تەم‌وتۆلەWhere stories live. Discover now