پـەڕەی دوازدەیەمـ

1.1K 258 773
                                    

بۆ شەوی خۆشی و ناخۆشیمیــــادگــاری

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بۆ شەوی خۆشی و ناخۆشیم
یــــادگــاری

❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀

سەماکردن

لە پەرستارێکەوە
بۆ سەماکەرێک

دەمتوانی هەست بە داکەوتنی فرمێسکەکانم بکەم
بەڵام لەو کاتەدا ڕێک پێکەنیم

ئێمان ' سەماکردن ؟ من حەز بەوە دەکەم ئەوەم بە دڵەمە

پێدەکەنیم
وە فرمێسکەکانم دەخزان
دەلەرزیم
بەڵام سەرم بڵند ڕاگرتبوو

کچەکە پێکەنی ' کەوایە دەست پێ بکەین ؟


کاتێک سەیری شاشەی موبایلەکەی دەکرد و پێکەنینی ئێمانی بینی
لەنێو ئەو جلوبەرگ و ئارایشتە زیاتر ورد بووەوە
پێدەکەنی دواتر بێدەنگ دەبوو

ئێمــان خـەریـکە دەروونـت تـێـکدەدات

چاوەکانی لەسەر شاشەکە بەجێمان کاتێک ئێمان پێش کچەکە ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە

نەفرەت هەربەڕاست سەما دەکات ؟

لەسەر کورسیەکەی هەستا و ویستی درگای ژوورەکەی بکاتەوە
گەڕایەوە و بەنێو ڕێگاکەدا دەهات و دەڕۆیشت

دەستی بە کەمەریەوە بوو دەیویست کۆتا بڕیاری خۆی بدات

چاوەکانی دادەخست و دیمەنی سەمای ئێمانی دەهاتە بەرچاو

قاچی چەپی بەبەردەوامی لە زەوییەکە دەدا

شتێک لە نێو دڵی ئەودا بێ ئۆقرەی کردبوو

دەمەوێت بیبینم
دەمەوێت بیبینم
بڕۆ بڕۆ
خێرا بڕۆ

﮼تەم‌وتۆلەWhere stories live. Discover now